KDC

ناوەندی رەوەندی کوردستانی و رێکخراوی کانگا خەڵاتیان بەخشییە منداڵانی قوتابخانەی ئیبرایم باڵدار


رۆژی یەک شەممە، رێککەوتی ١٠/٧/٢٠٢٢، ناوەندی رەوەندی کوردستانی و رێکخراوی کانگا، ئاهەنگی جەژن‌ و بەخشینی بڕوانامەیان بەخشییە منداڵانی قوتابخانەی مامۆستا ئیبراهیم باڵدار لە پارکی لویدی کرۆیدنی باشووری لەندەن، ئەوەش لە کەشێکی سەیرانی خێزانی خنجیلەدا، ئەنجام درا.


ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و رێخکراوی کانگا، بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکە بەسەر منداڵانی کوردی دانیشتووی لەندەن، بانگهێشتی هەریەکە لە کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە مەملەکەتی یەکگرتوو و، بەختیار مام شێخ، ئەندامی شارەوانی کینزگتن ‌و چێڵسی‌، لەندەن، وە خالید ئاسنگەر، سەرۆکی ناوەندی قەڵادزێ و، شۆڕش بەرزنجی ئەندامی ناوەند ‌و ژمێریاری دەرەکی کانگا، ساماڵ بەرزنجی، سپۆنسەری کانگا.


مەراسیمەکە بە چەند سروودێکی نیشتمانی دەستی پێکرد و، خاتوو شەوبۆ محەمەد، رێکخەری کانگا بۆنەکەی کردەوە، بەختیار وەیس، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد ‌‌و، دواتر مامۆستا عەدنان شاسوار جێگری رێکخەری کانگا، ستایشی منداڵەکان ‌و باوانیانی کرد.


نوێنەری حکومەتی هەرێم، پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە هەموان کرد و، رەنجی باوانی بە نموونە ناوبرد بۆ ئەوەی هانی باوانی دیکە بدەن، تا بە بردنی منداڵەکانیان بۆ خوێندگەی زمانی دایک ‌و کلتووری کوردی، مافێکی خۆڕسکی منداڵەکانیان بڕەخسێنن، هاوکات هەوڵی هەماهەنگی ‌و یەکخستنی خوێندنگاکانی بە پێویست ‌و بایەخدار دانا ‌و، پشتیوانی فەرمانگەکەی ‌و خۆیی بۆ پرۆسەکە ‌و رێچکە ئەرێنیەکان، پیشاندا.

جێی باسە، هەموان، لەو کۆتا چالاکییە پەروردەییەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢دا، پیزانینیان بۆ ئەو زات ‌و کۆمپانیا ‌و خەمخۆرانە دەردەبڕی، کە پشتیوانیان کردوون و، رۆڵیان لە بەردەوامی ‌و سەرکەوتن‌ و خزمەتکردنیدا، بینیوە.

___

گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندنی سێکس لە قوتابخانەکانی سوید

nusar1

دوای لە سێدارەدانی دوو کوڕەکەی، دایکێک جەڵتە لێی دەدا و گرژی و ئاڵۆزی درووست دەبێت

KDC

کریسترچۆن: نابێ چەتە و مافیا لە سویددا بژین

KDC
KDC

FREE
VIEW