KDC

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە ڤیستیڤاڵی فەرهەنگی و کلتوری کوردی دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، بەشدارییان لە ڤیستیڤاڵێکی تایبەت بە فەرهەنگ و کلتوری کوردی کرد

بەرپرس و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، لە شاری تۆرنتۆ بەشدارییان لە ١٥هەمین ڤیستیڤاڵ کرد، کە ساڵانە لەلایەن ماڵی کورد لەو شارە بەڕێوەدەچێت و، تێیدا چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ رێککەوتی ١٥ی٨ی٢٠٢٢، بەرپرس و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، بەشداری ڤیستیڤاڵی ساڵانەی ماڵی کورد لە تۆرنتۆ کرد، کە تێیدا چەندین چالاکی و ستران و هەڵپەڕکێی کوردی پێشکەش کران، مەبەست لەوەش ناساندنی فەرهەنگی کوردە بە گەلانی نیشتجێی ئەو وڵاتە.

جێی باسە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، وێڕای دەستخۆشیان لە ماڵی کورد لەو وڵاتە، پشتگیری خۆشیان بۆیان دەربڕی و ئامادەییشیان نیشاندا بۆ هەر کاروچالاکییەکیان لە هەر بوارێک، کە خزمەت بە کورد و کوردستان بکات، هاوکاریان بن.

___

حەوت وڵاتی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان لەبەرامبەر کێشەی پەنابەرانی سەرسنور پشتگیری پۆلۆنیاو لیتوانیا دەکەن

KDC

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی روونکردنەوە دەدا

KDC

تاڵیبان: کڕین و فرۆشی کۆیلە فەرمانی ئەڵڵای ئیسلامە، لە داهاتوودا کچانی کۆیلە هەناردەی وڵاتانی ناوچەکە دەکەین

KDC
KDC

FREE
VIEW