KDC

کۆبونەوەی فراوانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا

کۆبوونەوەیەکی فراوانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە ئامادەبوونی بەرپرس و جێگر و لیژنە جۆراوجۆرەکان و بەرپرسانی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی و، چەند فدراسیۆنێکی سەر بە کۆنفدراسیۆنەکە ئەنجامدرا.

رۆژی شەممە کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی، رێککەوتی 21ی1ی2023، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەدنی کوردستانی، بە ئامادەبوونی کۆمیتەی بەڕێوەبەر و لیژنەی چاودێر و، لیژنەی ڕاوێژ و، چەند فدراسیۆنێکی سەر بە کۆنفدراسیۆن کە نوێنەرایەتیان هەبوو، لەگەڵ هەندێ لە بەرپرسی ناوەندەکانی ئەوروپا، کۆبوونەوەی فراوانی خۆی گرێدا.

ئیسماعیل کامیل بەرپرسی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی داوای کرد خولەکێک بێدەنگی هۆڵ ڕابگیرێت لەپێناو ڕێزگرتن بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان، پاشان وتەی کۆنفدراسیۆنی پێشکەش کرد.

دواتر هەورامان عەلی تۆفیق جێگری بەرپرسی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ڕاگەیاندن، ڕاپۆرتی ڕاگەیاندن و کاروچالاکییەکان و هەڕەمی ڕێکخراوەیی و ڕۆژنامەی چالاکی مانگانە و، هەموو ئەو چالاکییانەی ئاماژەپێدا، کە لە دوای یەکەم گۆنگرەی ڕەوەندی کوردستانییەوە ئەنجامدراون، هاوکات باسێکی فراوانی دەربارەی ماڵپەڕی کوردش دیاسپۆڕا سەنتەر و، ماڵپەڕی ناوەندی رەوەندی کوردستانی و پەیج و فەیسبووک و تویتەر و تەلەگرام و ئینستاگرام و، تیک تۆک و ڕادیۆی ماڵپەڕ کرد و، ناوی هەموو ئەو کەسانەی برد کە لە کاری ڕاگەیاندندا هاوکارن، کە بە زمانی کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی بابەتەکان بڵاو دەکەنەوە و، ڕۆڵیانی بەرز نرخاند.

هەروەها کۆڤان ئامێدی وەک سکرتێری کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی بەشی رێکخستن، بابەتێکی لەسەر میکانیزمی کار و پەیوەندییەکان پێشکەش کرد.

دواتر خاتوو سازان گورون ئەندامی دەستەی کارگێڕ و بەرپرسی ژنان و لاوان، بابەتێکی دەربارەی ڕێکخستنی ژنانی کورد و لاوان لە ڕیزی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی باسکرد، هاوکات بۆ ئەو مەبەستەش باسی لە پڕۆژە و بەرنامەی داهاتووی کۆنفدراسیۆن کرد.

هەروەها دکتۆر نورەین بەرپرسی دارایی کۆنفدراسیۆن، بە فراوانی باسی لە بودجەی کۆنفیدراسیۆن کرد و، داوای لە ناوەندەکان کرد، هەر ناوەندە لە وڵاتی نیشتەجێ، بەگوێرەی یاسای ئەو وڵاتە کار بۆ دابینکردنی بودجە بۆ ئەنجامدانی کاروچالاکی ناوەندەکانیان بکەن.

رەحیمی رەشیدی ناسراو بە (مستەر کورد)، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە ئەمەریکا و کەنەدا، باسی لە دامەزراندنی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتانە کرد و، ئەو کاروچالاکییانەی ئەنجامداون، هاوکات بەرنامەی داهاتووشیانی خستەڕوو.

دکتۆر دلێر بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین، دەربارەی (تینک تانگ) گفتوگۆیەکی وروژاند، واتە دروستکردنی سەنتەری ستراتیژی و لێکۆڵینەوە، کە بوونی ئەم جۆرە سەنتەرانە، دۆزی دیاسپۆرای نەتەوەکەمان لە رووی لۆبییەوە بەرەوپێش دەبات.

هاوکات یاد ئەمین بەرپرسی کۆمیتەی چاودێر، راپۆرت و پێشنیاری خۆی لەسەر کۆی پڕۆسەی کاروچالاکییەکانی کۆنفیدراسیۆن و ناوەندەکان خوێندەوە.

ڕاپۆرتی لیژنەی ڕاوێژ لەلایەن خاتوو ژیان سلێمان، پێشکەش کرا، وە ڕاپۆرتی کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان، لەلایەن نادر دۆغاتی پێشکەش کرا.

دواتر پرسیار و بۆچوونی ئامادەبووان وەرگیرا و، لە کەشێکی لێکتێگەیشتن و پرۆفیشناڵیدا تەواوی باس و خواستەکان لەو ئاڕاستەیەوە بوون، کە کار و بەرنامەکانی کۆنفدراسیۆن بۆ ساڵی 2023 دابڕێژرێن و، بەوردی کاریان لەسەر بکرێت، دواتر هەندێ بڕیار و راسپارە دران.

___

بایدن سەردانی کیێڤ دەکات؟!

KDC

ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک و نیمچە ئاورێک لە ئێران

nusar1

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕێگری لە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ لە پەرلەمانی هەرێمی هامبۆرگ کرا سەردانی ھەولێر بکات

KDC
KDC

FREE
VIEW