نوێنەری کۆنفدرسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێم ی کوردستان بەشداری ڕێوڕەسمی پیرۆزبایی شاعیرێکی گەلەکەمان دەکات ،کە لەلایەن یەکێتی نوسەرانی کورد لقی هەولێر بەڕێوەچوو


ڕۆژی سێ شەممە ڕێککەوتی 24.01.023 موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی. لە هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی یەکێتی نوسەرانی کورد لقی هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و پیرۆزبایی لە شاعیری ناودار جەلال بەرزنجی کرد
جێی ئاماژەیە جەلال بەررزنجی کەسایەتیەکی نیشتیمان پەروەر و شاعیر و نوسەرێکی پڕ ئەزموونە لەگوندەوە بۆ سێتاقانی ھەولێر لەوێشەوە بۆ زانکۆی ئەلبێرتای کەنەدا ،کە ساڵی پار بڕوانامەی دکتۆرای فەخریی لەلایەن زانکۆی ناوبراو پێبەخشرا.

