KDC

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و دەستەی نوێنەرایەتی پارتی ئازادی کوردستان کۆبونەوە

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا و، دەستەی نوێنەرایەتی پارتی ئازادی کوردستان PAKو، بەرپرسی رێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان-نینا کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، رێککەوتی 05.02.2023، هەورامان عەلی تۆفیق، جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ شەماڵ پیران بەرپرسی دەستەی نوێنەرایەتی پارتی ئازادی کوردستان PAK لە دەرەوەی وڵات و، بیژەن زیبایی ئەندامی دەستە و بەرپرسی نوێنەرایەتی PAK لە ئەڵمانیا و، خاتوو لەیلا دیوبەند ئەندامی دەستە و بەرپرسی رێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان- نینا لە دەرەوەی کۆبووە.

لەکۆبوونەوەکەدا خۆناساندنێکی کورت لەسەر کار و بەرنامەکان و شێوازی کاری ڕەوەندی کوردستانی لەدەرەوە ڕوونکرایەوە و، بەرچاوڕوونی تەواو درایە لایەنی بەرامبەر، دواتر تەواوی سەرنج و پێشنیار و بۆچوونەکان خرانەڕوو ، کۆمەڵە بابەتێک گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دانانی ئەجێندای هەماهەنگی و پێکەوە کارکردن بوو لە دیاسپۆرا و، چۆنیەتی سوود وەرگرتن بوو لە کەسایەتی چالاک و نیشتمانپەروەر و، ڕۆڵی پارتە سیاسییەکان لە بەرەوپێشبردنی کاری ڕێکخراوەیی بەبێ دەست تێوەردانی حزبی، هەردوولا هاوڕابوون پێکەوە بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژیە، هاوکار و هەماهەنگبن ، بەتایبەت لە بابەتە نیشتمانییەکان و، ئەو پرسە نەتەوەییانەی هەموومان پێکەوە گرێ دەدات.

جێی باسە، دواتر لەسەر کۆمەڵێک بەرنامەی کار لە ئەڵمانیا و، وڵاتانی دیکەی ئەوروپی گفتوگۆکرا و، بڕیاری پێکەوە کارکردن درا لەو بوارانەی تایبەتە بە ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پڕۆژەکان لە دیاسپۆرا.

___

سوید: پێشنیاری بڕینی دەرماڵەی منداڵی چوارەمی پەنابەران دەکرێت

nusar1

وێبینارێک بۆ ئەندامێکی پارتی لیبڕاڵی سویدی ساز دەکرێت

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW