- Advertisement -

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیەندراوی کۆتایی یەکەمین دیدرای ڕاگەیاند

لە ڕۆژانی 27,28ی05ی 2023 لە شاری لۆزانی سویسرا یەکەمین دیداری سەد ساڵەی ڕێککەوتننامەی لۆزان ، لە ژێر ناونیشانی (سەدەیەک دوای پەیمانی لۆزان بۆچوون و دیدگاکان) بەڕێوەچوو
لە کۆتا ڕۆژی ئەم دیدراەدا کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەرئەنجامی یەکەمین دیداری لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاو کردەوە

دەقی ڕاگەیەنراوی کۆتایی یەکەمین دیداری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی :-

دەرئەنجامی کۆتایی یەكەمین دیداری کۆنفيدراسيۆنی کوردستانی دەربارەی (١٠٠) ساڵەی رێککەوتننامەی لۆزان

لە شاری لۆزان لە رێکەوتی ٢٧ و ٢٠٢٣/٥/٢٨
بەڕێزانی ئامادەبوو! پانێڵێست و بەڕێوەبەرانی پانێڵەكان، كوردستانیانی ئازیز لە ناوخۆی كوردستان و لە دیاسپۆرا، خۆبەخشان و هاوكارانمان بۆ ڕێكخستنی ئەم دیدارە ماندوو نەبن. بەوپەڕی سوپاسگوزاری و پێزانینەوە لە ئامادەبوون و بەشداریكردنتان دەڕوانین و زۆر بەرزی دەنرخێنین.
لە كۆتایی ئەم دیدارەدا، بە پێویستی دەزانین بە کورتی و پوختی چەند دەرئەنجامێك و سەرەنجێك و راسپاردەیەك ڕابگەیەنین:

  1. یەكەمین دیداری کۆنفيدراسيۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە قەبارەیەکی مەزن و لە دەرەوەی خاکی کوردستان بە بەشداری و ئامادەبوونی سەدان کوردستانیان لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان و دەیان دۆستی کوردستان لە شاری لۆزان لە وڵاتی سویسرا، لەو شوێنەی کە
    کوردستانی تێدا دابەش كرا، بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
    لە دیدارەكەدا 4 پانێڵ و بە بەشداری 20 توێژەر، پسپۆڕ و شارەزا و سیاسەتمەدار، بە زمانەكانی كوردی و فەڕەنسی و ئینگلیزی، لە ڕەهەند و گۆشەنیگای جیاوازەوە هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەیان بۆ ئاسەوارە فرەلایەنەكانی ئەم ڕێككەوتننامەیە شوومە، لە ماوەی 100 ساڵی
    ڕابردوودا كرد.
  2. لەم دیدارەدا، بەشانازیەوە وتاری جەنابی سەرۆک بارزانی، هەروەها وتاری سەرۆکی شارەوانی لۆزان و سەرۆکی کۆنفيدراسيۆن تێدا خوێنراوەیە. بە خۆشحاڵیەوە، بەشی هەرە زۆری پارت ولایەنە سياسیەکانی گشت پارچەکانی کوردستانیش بەشداربوون وڕاوبۆچوونی خۆیان بەو پەری ئازادی و گیانی نیشتمانپەروەریەوە پێشکەشکرد. هەروەك ڕۆڵ و پێگە و جێدەستی بابەتیانەی سەركردە كوردستانییەكان لە 100
    ساڵی ڕابردوودا، بەبێ جیاوازی، بە هەند و قەدر و قیمەتەوە، بەرز ڕاگیران و خەبات و ماندووبوون و قوربانیدانی ئەوان، دۆزی گەلی كوردستانی بە زیندووی تا ئەمڕۆ
    هێشتووەتەوە
  3. سڕينەوەی گەلی کوردستان لە دەقەکانی رێکەوتنامەکە وبە بەشداری زلهێزەکانی ئەوكاتی جیهان، نەبووە هۆی تواندنەوەی گەلی کوردستان، کەواتە رێککەوتننامەی لۆزان لەم ڕووەوە شکستی هێنا. مێژوو شاهیدە، هەرچەندە کوردستان زیاتر پارچە پارچەکرا، وسەرەڕای گۆڕینی ديموگرافی و سیاسەتی نکوڵیکردن و سەرکوتکردن، بەڵام هەوڵ و خەبات وتێکۆشانی نەپساوەی کوردستانیان هەر بەردەوام بووە و بۆ گشت گەلانی جیهان سەلمێنرا کە کورد (زيندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان). لە بەرامبەریشدا گرتنەبەری شێوازە جیاوازەكانی خەباتیش دژی ستەمكاری و چەوساندنەوە و بێبەش كردن، وێڕای پاراستنی هەبوون و ناسنامەی گەلی كوردستان، نەبووەتە هۆی خستنی ئەو دەوڵەتانەی كە كوردستانیان بەسەردا دابەش كراوە.
    بۆیە ئەزموونی 100 ساڵی ڕابردوو، پێویستە ببێتە مایەی وانە و جۆراوجۆر بۆ هەموو لایەك كە تەنها ئاشتەوایی و دیالۆگ و ڕێزگرتنی دوولایەنە ڕێگە دروستەكەیە.
    سەبارەت بە راسپاردەکان ئەم دیدارەش، كوردستانیانی ئازیز، بەڕێزانی ئامادەبوو،
    پوختەی ڕاسپاردەكانی ئەم دیدارە مێژووییە، لەم چەند خاڵەدا كورت و پوخت كراونەتەوە:
  4. دوای سەد ساڵ لە رێکەوتنامەی لۆزان کە واقعی سنورە نێودەوڵەتیەکان سەپاندویەتی بە سەرماندا، مەخابن دابەشبوونی كوردستان واقیعێكە و هەیە و كوردستان چوار بەشە. پرسی هەر پارچەیەكیش لەوی دیكەیان جیاوازە و تایبەتمەندی خۆیی هەیە و هەر خەباتێكیش لە هەر
    پارچەیەك دەبێت لە سنوور و چوارچێوەی ئەو پارچەیەدا بێت. بۆیە هەر جوڵە و هەوڵێك لە هەر پارچەیەكی كوردستان پێویستە بە دیدێكی ژیرانە و واقیعیانەوە بێت. بە جۆرێك كە كاریگەریی و لێكەوتەی خراپی لەسەر هیچ پارچەیەكی دیكەی كوردستان نەبێت. وێڕای ئەوەی كە پێشکەوتنی دۆزی کوردستان لە هەر پارچەیەک، پێشکەوتنی پرسی کوردستانە بە شێوەیەکی گشتی.
  5. هەر لەو میانەیەدا، ئەزموونی هەرێمی كوردستانی عێراق، ئەزموونێكە كە خاوەنی پێگە و قەوارەی یاسایی و دەستووریی خۆیەتی. پێویستە هەمووان لە خەم و مشووریی پاراستنی قەوارەكەیی و بەهێزتركردنی پێگەكەیدا بن. بە تایبەت كە ئەم قەوارەیە سەلماندوویەتی نەك
    مایەی هەڕەشە نییە بۆ وڵاتانی دراوسێ، بەڵكو فاكتەرێكی سەقامگیریی و ئاشتەواییە ونموونەیەكی بەرچاوی پێكەوەژیان و قبوڵكردنی یەكترە
  6. یەكنەبوون و پەرتەوازەیی لە 100 ساڵی ڕابردوودا، لە پەنای سیاسەتی نێودەوڵەتی دژ بە بەرژەوەندی گەلی كوردستان، هەمیشە فاكتەرێكی سلبی و لە زۆر وێستگەشدا كەمەرشكێن،
    بووە. پاش یەك سەدە، هەر هەوڵ و بزاوتێك بۆ بەرپەرچدانەوەی ستەمی مێژوو، پێویستی بە یەكدەستی و یەكگرتوویی كوردستانیانە هەیە. مێژووش پێمان دەڵێت كە لە هەر وێستگەیەك
    مێژووییدا كە دەستكەوتێك بە دەست هاتبێت، بە یەكگرتوویی و یەكدەستی بە دەست هێنراوە. 4.هاوكات ئەزموونی یەك سەدەی ڕابردوو، لە لۆزانەوە تا ئێستا، پێمان دەڵێت كە خەباتی ڕزگاریخوازانەی كوردستان، دەبێت سوود لە پشتیوانی نێودەوڵەتی و ڕای گشتی وڵاتانی
    دیموكراسی، وەربگرن.
  7. رەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی نیشتمان، ئێستا ڕەوەندێكی زەوەند و بەهێزە. چ لە ڕووی كەمایەتی و چ لە ڕووی چۆنایەتییەوە. پێویستە كوردستانیانی دیاسپۆرا هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ناساندنی دۆزی گەلی کوردستان، هەموو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ سەرخستنی دۆزی ڕەوای کوردستان و لۆبیكردن بۆ دروستكردنی دۆست و پاڵپشتی نێودەوڵەتی زیاتر. لەمەشدا پێویستە كوردستانیانە بیر بكرێتەوە و ئەو سنوورە دەستكردانەی كە بەسەرماندا سەپێنراون، نابێت كوردستانیان خۆیان تۆختری بكەنەوە.
  8. ئافرەتانی كوردستان لە هەموو وێستگەكانی خەباتدا ڕۆڵی گەورە و گرنگ و كاریگەریان بینیووە و دەبینن. لەم دیدارەشدا بەشێكی زۆری هەوڵ و ماندووبوون و ئامادەسازیی و ڕێكخستنەكانی لە ئەستۆی خانمانی كوردستانی دیاسپۆرادا بووە. بۆیە پێویستە لە دیدارەكانی داهاتوودا ئافرەتان لە دیدارەکانی داهاتووی کۆنفيدراسيۆن زیاتر بەشدار بن، بە شێوەیەك
    بگونجێت لەگەڵ ئەو پێگە گەورەیەی ئافرەتان لە خێزان و کۆمەڵگای کوردەواریدا هەیە.
    لە کۆتاییدا پێویستە سوپاسی شارەوانی لۆزان، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سويسرا، قسەکەران و ئامادەبووان لە پانێلەکان دەکەین، زەحمەتیان کێشا لە دوورەوە هاتن، گرێدانی ئەم دیدار بە بێ هاریکاری ئەم بەرێزانە مەحاڵ دەبوو. دەرگای کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، وەك پلاتفۆرم و چەتری كۆكەرەوەی كوردستانیانی دیاسپۆرا بە جیاوازی بیروڕایانەوە، ئاوەڵایە بۆ هەر پێشنیارێک و تێبینیەک و سەرنجێك بۆ ئەوەی لە دیدار و كار و چالاكییەكانی داهاتوویدا لەبەرچاویان بگرێت.
    زۆر سوپاس و كوردستان هەر ئاوا بێت و بە هیوای سەفەر و گەڕانەوەی سەلامەت بۆ هەمووتان

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
28.05.2023

KDC

FREE
VIEW