KDC

یەکەمین کۆڕبەندی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەڵمانیا-کوردستان ساز دەکرێت

یەکەمین کۆڕبەندی ئەڵمانیا-کوردستان ساز دەکرێت، کە ئامانج لێی بەهێزترکردنی پەیوەندی نێوان کۆمپانیا و وەبەرهێنەر و کارساز و بازرگانەکانی هەردوولایە، هاوکات گرینگیدانیشە بە پێگەیاندن و راهێنانی پیشەیی بۆ کارکەران.

پڕۆژەی کۆمەڵەی دوستایەتی کورد و ئەڵمانیا بە هاوبەشی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بەرلین ، 2 و 3ی مانگی ئاداری ساڵی 2023 لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆڕبەندێکی ئابووری ساز دەکرێت.

کوڕبەندە ئابوورییەکە بەهێزترکردنی پەیوەندی نێوان کۆمپانیا، وەبەرهێنەر، کارساز و بازرگانەکانی هەردوولایە، ئەوەش بۆ زیاتر سوود وەرگرتن و پێکەوە کارکرن و وەبەرهێنانکردن لە بوارەکانی (کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنە و دروستکردنی کارکەرێکی سەرکەوتوو)، هاوکات گرینگیدان بە پێگەیاندن و راهێنانی پیشەیی بۆ کارکەران و، نەهێشتنی بێکاری و دروستکردنی بازرگانێکی پسپۆر و شارەزا و ئەکادیمی.

بۆ ئەم مەبەستە، ستافی یەکەمین کۆڕبەندی ئەڵمانیا-کوردستان، کەسایەتی ئەکادیمی، بازرگانی، کارساز و وەبەرهێنەران و تایبەت گەنجانی وەبەرهێنەر داخوازی یەکەمین کوڕبەند دەکەن.

جێی باسە، ئەم پڕۆژەیە دەبێتە نەریتێکی ساڵانە لە نێوان بەرلین و هەولێر، کە پاش کۆڕبەندی یەکەمینی بەرلین، کوڕبەندی یەکەمینی هەولێریش هەر ئەمساڵ ساز دەکرێت.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی دکتۆر جەلیل ئازید دەکات

KDC

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەر گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دژی ڕەفتارەکانی کۆماری ئیسلامی لەئێران ڕێکخست

nusar1

لەندەن : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چالاکییەکی مەیدانی لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا ڕێکدەخەن

KDC
KDC

FREE
VIEW