KDC

بەریتانیا: یادی 8ی مارس لە شاری هۆڵ بەرزڕاگیرا

ئاشتی گەرمیانی.. هۆڵەند

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری هۆڵ بەئامادەبوونی ژمارەیەک زۆر کوردستانیان ئاهەنگێکیان بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان سازکرد

ئێوارەی ٨ مارسی ٢٠٢٣ لە شاری هۆڵ و دەوروبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئاهەنگێکیان بۆ یادی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان سازکرد ، کە تێدا ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان کە نزیکەی 35 ئافرەت بەشدار یان هەبوو، هەر لەو یادەدا پەیمانیان دا کە لە نێو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ڕۆڵی ئەکتیڤ بگێڕن بۆ خزمەتی کولتورو ڕۆشنبیری کوردی ، بەتایبەتی گرنگی دان بە ڕۆژە بۆنەییەکان و فێربوونی زمان و کولتوری کوردی .


بەرنامەی ئاهەنگی چەندچالاکی جیاجیا لە خۆگرتبوو لەوان نمایشی هەڵپەڕێکی کوردی و گۆرانی، سروود، وتە ، پەیام و نمایشی جلی بەرگی کوردەواری ، لایەنێکی تری ئەم یادە گرنگیدان بە منداڵان کە داهاتوویەکی گەش بۆ کوردستان و خانەوادەکانیان دەبێت .

جێی باسە ڕۆژی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان ئەو ڕۆژە لە سەرانسەری جیهان یادی دەکرێتەوە و گرنگی پێدەدرێت و ڕێز لە پایەی ئافرەتان دەگیرێت لەهەموو قۆناغەکانی ژیاندا ، ئەو ڕۆژانەی کە ئافرەت بەشێك بووە لە خانەوادەو خێزان و ژیانی کۆمەڵاتی ، هەروەها ئەوانیش کە بەشێکن لەم کۆمەڵگایە خاوەن دەست ڕەنگینی ژیان و وەرچەرخانن چ لە ماڵەوە چ لە داموو دەزگاکان ، قوتابخانە،زانکۆ، کارگەو ژیانی شارستانی ، ئەمەش وای کردووە، کە ئافرەتانی کوردیش بەشێك بن لەم پرۆسەیە ،و بەردەوام بن لەهەنگاونان لەم بوارەدا کە بەکولتووری تایبەتی خۆیانەوە نایانەوێت لەدەستی بدەن بەتایبەتی کاتێك مرۆڤ لە تاراوگە دەژیت ئەرکەکانی زیاترو قووڵتر دەبنەوە ، ئەرکەکانیش لە دیدەی ناوەندی رەوەندی کوردستانی یەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە ، هەر بۆیە ئەو ٣٥ خانمەو خانەوادەکانیان بڕیاریان دا کە لە نێو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خزمەتی کولتورو هونەرو کۆکردنەونەوەی خانەوادەکاندابن

___

ڕۆژێك بۆ ڕۆشنبیری و هونەرو زانست

nusar1

لەتیف عومەر .. ئەگەر ئافرەتان لە ئەدەبیاتی شیعر دەربهێنی .. مانای ئیستاتیکا نامێنێ

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک سەرکۆنەی هێرشەکەی کۆپنهاگن دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW