KDC

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی نوێنەرایەتی (کۆمەڵە)ی کرد

لە چوارچێوەی سەردانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ لای لایەنەکانی ،شاندی ناوبراو سەردانی نوێنەرایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێری و زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمەڵە) لە هەرێمی کوردستان کرد ،و لەلایەن ئەندامانی ڕێبەری کۆمەڵەوە پێشوازی کران

شاندێکی کۆمیتەی بەرێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتی رەحیم رەشیدی، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، سەردانی نوێنەرایەتی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان لە هەولێر کرد،و لە لایەن شاندێکی کۆمەڵەوە بە سەرۆکایەتی رەزا کەعبی ئەندامی رێبەری کۆمەڵە زۆر بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.

لەو دیدارەدا دوو لایەن وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی کوردانی تاراوگە، گرنگی کار و چالاکیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و کۆکردنەوەی کوردستانیانی تاراوگە لە ژێر چەترێکی بەرینی کوردستانی و لەپێناو کەڵکوەرگرتن لە تواناکانیان بۆ لۆبیگەری و پشتوانیکردنیان لە دۆزی ڕەوای کورد بە وردی قسەیان کرد. شاندەکەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، وێرای بەرزنرخاندنی کارو تێکۆشانی کۆنفدراسیۆن هاوکات پشتیوانی هەمەلایەنەی خۆیان بۆ کاروچالاکی کۆنفدراسیۆن دووپات کردەوە.

دوو لایەن لەسەر هاوئاهەنگی و هاوکاریی باشتری نێوانیان بۆ چالاكییە نەتەوەییەکان لە داهاتوودا، پێداگرییان کردەوەو بە پێویستیان زانی کە دیدارو کۆبوونەوەکان درێژەیان هەبێت.

___

بەناوبژیوانی مۆسکۆ ئەرزباینجان و ئەرمینیا شەڕیان ڕاگرت

KDC

بەریتانیا : بەفەرمی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەن بانگهێشت دەکات

nusar1

لە باشووری هەنگاریا چەند کۆچبەرێک برینداربوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW