KDC

ناوەندی سوید کۆبونەوەیەکی گشتیان سازکرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید بە ئامادەبونی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەشداری ئەندامانی کۆبوونەوەیەکی گشتیان سازکرد ،و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە هەڵبژاردنی بەرپرس و دەستەی کارگێری بەڕێوەچوو ،لەگەڵ ئەوەشدا کارو پلان داهاتوو گفتگۆیان لەبارەوە کرا

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 02.04.2023 لە شاری ستۆکهۆڵم بە سەرپەرشتی ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەشداری ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید کۆبوونەوەکی گشتیان بە مەبەستی ڕاسپاردەی کۆبونەوەی پێشوو ڕێکخست ،کەتێیدا بەزۆرینەی دەنگ سەلام کوردە وەک بەرپرسی ناوەندی سوید هەڵبژێردراو و دەستەی کارگێری ناوەند کەلە شەش هەڤاڵ پێکهاتبوون دەستنیشانکران
ئەوانیش :-
١-شێرمین بۆزارسلان
٢-عەزیز ئالیش
٣-دکتۆر شیروان
٤- عەلی جومعە
٥-کەمال موراد
٦-ئاسۆ موکریانی

لەکۆتایی کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و ئەندامانی بەشداربوو پیرۆزبایی لە دەستەی نوێی ناوەند کرا و هیوای سەرکەوتنیان بۆخواستن ،هەروەها دەستەی نوێی ناوەند جەختیان کردەوە ،کەلەئاستی متمانەو بەرپرسیارتی ڕەوەندی کوردستانی لە و وڵاتەدا کارو چالاکییەکانیان درێژەپێبدەن

___

بەرپرسی ناوەندی نەمسا بەشداری کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی لەشاری جنێف دەکات

nusar1

پێشوازی لە ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان

KDC

هەولێر: شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی وەزارەتی تەندروستی دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW