KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ سەرۆکی کۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی کورد -کەنەدا کۆبووە

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا لەگەڵ سەرۆکی کۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی کورد -کەنەدا ،ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە کە دۆستێکی دیاری گەلی کوردستانە کۆبووە

رەحیم رەشیدی، ناسراو بە مستەر کورد، لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بۆ پێشخستنی دۆزی کوردستان، بە نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکاو کەنەدا، لە نزیکەوە چاوی بە دۆستی دیاری کوردستان و ئەندامی پەرلەمانی کەنەدا لە سەر لیستی حیزبی کۆنەپارێزان و سەرۆکی کۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی کورد-کەنەدا کەوت.

لە دیدارێکدا، نوێنەری کۆنفدراسیۆن باسێکی لەسەر پێکهاتەو پرۆژەکانی کۆنفدراسیۆن پێشکەش کردو ئەوەی خستەروو ، کە کەنەدا یەکێک لەو وڵاتانەیە کەڕەوەندی کوردستانی بەفراوانی لە وڵاتە نیشتەجێن ، رۆژ بە رۆژ کوردستانیان پتر ڕوی تێدەکەن؛ هەروەها بە هۆی سیستەمێکی فیدراڵ و دیمۆکراسی وڵاتەکەو پشتیوانی کەنەدا لە دۆزی کوردستان و پێشمەرگە، بایەخی تێکۆشانی کۆنفدراسیۆن لە وڵاتی کەنەدا بەرچاوتر کردووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا مستەر کورد سوپاسی پشتیوانی و چالاکییە بەردەوامییەکانی ئەو پەرلەمانتارە و هاودیدەکانی کرد کە بەردەوام لە پەرلەمانی کەنەدا باس و بابەتی پێوەندیدار بە کوردستانەوە دەهورژێنن و داکۆکیکارێکی دیاری پێشمەرگەو کوردستانن.

لای خۆیەوە تۆم کەمێچ سوپاسی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی کردو ،وتی «شانازی بە دۆستایەتی لەگەڵ خەڵکی کوردستان دەکەم و هەموو کات هەوڵ دەدەم کە دەنگێکی دیارو کاریگەری پشتیوانی لە خواست و مافە رەواکانی خەڵکی کوردستانبم لە کەنەدا»

هاوکات بە بایەخەوە باسی لە هەوڵ و بەرنامەکانی کۆنفدراسیۆن بۆ یەکخستن و رێکخستنی کوردستانیانی کەنەدا کردو لەم چوارچێوەدا بەڵێنیدا لە هاوکاری و پشتیوانی یاسایی درێخی نەکات .

لەکۆتایی دیدارەکەدا دوو لایەن پاش تاوتوێ کردنی کۆمەڵێک پێشنیار، بڕیارداندا بە شێوەی کردەیی لە ئاستی پەرلەمان و بەشێک لە بنکەو دامەزراوەکانی کەنەدا بە کردەوە کاری لەسەر بکەن و بەم جۆرە پێوەندی نێوان خەڵکی کەنەداو کوردستان پتەوتر بکەن

___

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردەوە بۆ کوردانی تاراوگە

KDC

توڕەیی میسی لەژووری خۆگۆرین میدیای پاریسی داگیرکردووە

nusar1

پێنتاگۆن 3000سەرباز ڕەوانەی ئەڵمانیا ،پۆڵەندا و ڕۆمانیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW