KDC

دیداری ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ پەرلەمانتارێکی هەرێمی نیدەرزاخسن (هانۆڤەر)

ڕەوەندی کوردستانی لە ڤۆڵفسبورگ دیدارێکیان لەگەڵ پەرلەمانتاری هەرێمی ناوبراو کرد و باسی ڕەوشی کوردستان بەگشتی شۆڕشی ژینا و شەهیدکردنی چوار هاوڵاتی کوردی شاری جەندەریس سەربە عەفرینیان کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 13.04.2023 لە شاری ڤۆڵفسبورگ حەمید ئیبراهیم لە ناوەندی ڤۆڵفسبورگ و سالار کەرکوکی جێگری سەرۆکی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا دیدارێکیان لەگەڵ خاتوو سیندی لوتز ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی نیدەرزاخسن کرد .

لەدیدرەکەدا باسی ژەهراوی بوونی چەندین قوتابی لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد ،کەلەسەرەتای شۆڕشی ژیناوە ڕژێمی ئێران بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزاییەتیەکان هەموو شێوازێکی نامرۆڤایەتی بەکاردەهنێت .

بەشێکی تری دیدارەکەیان باسیان لە ڕەوشی عەفرین کرد و بەتایبەت چوار هاوڵاتی کورد لە کاتی ئامادەکارییەکان جەژنی نەورۆز لەلایەن چەکدارانی ناوچەکە تەقەیان لێدەکرێت و شەهید دەبن

لەکۆتایی دیدرەکەدا خاتوو سیندی لوتز خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و بەڵێنی دا کەناوەڕۆکی دیدارەکە لە نێوەندی سیاسی و پەرلەمانی وڵاتی ئەڵمانیا باس بکات

س،ح

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە یابان دادەمەزرێت

nusar1

میسی هەنگاو بەرەو کارێکی نوێ دەنێت

nusar1

مێردمنداڵێکی کورد وێڕای دەستگیکردنی ئەشکەنجەش دەدرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW