ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، کۆنفرانسێکی لەسەر سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان ساز دا، کە چەندین کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە و کەسایەتی سویدیش بەشدار بوون.
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، کۆنفرانسێکی لەسەر سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان بۆ ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، جەمال عەلەمدار و د. ئیدریس ئەحمەدی ساز کرد.


سەرەتای کۆنفرانسەکە بە ڕێزگرتن لە سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، دواتر سەلام کوردە، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، وتارێکی پێشکەش کرد.
شایانی باسە، لە کۆنفرانسەکەدا گەلێک کەسایەتیی ناسراوی کوردی دانیشتووی سوید و، کەسایەتیی سویدی بەشدار بوون، هاوکات بە شێوەی ڕاستەوخۆش لە کەناڵی یورۆکورد و ڕادیۆی ئاشتی بڵاوکرایەوە.



