- Advertisement -

فەخرەدین گەرمیانی .. نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشوری ئوسترالیا

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند
ئەو کاتەی کە دەمەوێت دەست بۆ دیکومێنتی کەسایەتیەك ببەم بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لە ئازراو مەینەتیەکان و شٶرشگێڕی و خەبات و ووچانەکانی لە دوو توێ ی کارو پیشەکەیدا ووردو درشتی پێناسەو خاڵ بەخاڵ وورد بکەمەوە .. ئاوڕێکی قووڵ لە ڕابردوو وە ئەو ڕۆژگارانە دەدەمەوە کە چۆن و لە کوێ وە هەنگاوەکانی بۆناوە ، وە بیر لەوە دەکەمەوە چۆن بتوانم کەمێك لەو ئازارو تەمەنە بخەمە ڕوو .. کاك فەخرەدین گەرمیانی کەسایەتی یەکی ناسراوی ناوچەی گەرمیانە بەتایبەتی لە ( قادرکەرەم ) کە لەسەر هەمان ڕێگاو هەمان ئاوازو دەنگ و کەلتووری ناوچەکەمە ، ئەو لە پێش من ڕۆژە تاریکەکان و فیداکاریەکانی بەڕێ خستوە واتە لە پێش منەوە شارەزای ئەو دەڤەرو ناوچەیەیە . بە کۆمەڵێك ئاستی ڕۆژگاری جیاجیادا گوزەری کردوە ، بە تایبەتی ڕۆژانی سەختی ناوچەی گەرمیان هەر لەسنوری سەگرمەوە تادەگاتە قادرکەرەم و بناری کۆرومۆرو نەوجول و دوز کە ڕۆژانێك ڕۆشنبیری و شۆرش و بەرخودان و پارتیزانی و شۆرشی ئەیلولی تێدا وەرچەرخا ، من لەساڵانی ١٩٩٢ وە ئەو پیاوە ماندوە دەناسم ئەو کات کەلە نەتەوەیەکگرتوەکان بوو لەبەشی خۆراك و هاوکاری مرۆیی لە شاری هەولێر .. دواتر لە ساڵانی ٢٠٠٣ لە هۆڵەندا بەدیداری گەیشتم کەبەسەردانێك هاتبووە شارەکەم و لەو ڕۆژەوە دوورو غوربەت خەمێك بوو ، ماڵە گەورەکەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەم دووریەی بۆم کورت کردەوە تاوەکو بتوانم ڕەنگ و دەنگی کۆ بکەمەوە و باس لە بەسەرهاتەکانی بکەم ..
مامۆستا فەخرەدین گەرمیانی وەکو نوسەرو ڕۆشنبیرو مرۆڤێکی خاوەن بە ئەزموون کە ئێستا نوێنەری ئەو ناوەندەیە لە باشوری ئوسترالیا کە هاوڕێ کاك عەبدل وەهاب تاڵەبانی یە … وێڕای ئەوەی کە ئەو مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ بووە لە ڕابردوودا بەڵام خاوەن ئەزموون و بیرێکی واڵایە بۆ تێگەیشتن و تام کردنی پەناهەندەیی و غوربەت و تاراوگە ، وە کارە دیبلۆماسی یەکان و سیاسەتی ناساندن و خوێندنەوەی بۆ ئەمڕۆی پەیوەندییەکان ، من دەمەوێت زیاتر مامۆستا فەخرەدین لە نزیکەوە بناسین کەلە سالی ١٩٥٣ لە قادرکەرەم لە دایک بووە ، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە قادرکەرەم تەواو کردوە ،ئامادەیی پیشەسازیی لە سلێمانی و کەرکوک تەواو کردوەو سالی ١٩٧٧ پەیمانگەی تەل و بێتەل لە بەغداد تەواو کردوە ، و پاشان کۆچی کرد بۆ ئوسترالیا و بروانامەی ماستەری لە پێوەندییە نێو دەوڵەتیەکانی بەدەستھێناوە لە زانکۆی بیلفۆردی
.(International Relations) ئەمەریکی ،
خێزاندارەو و پێنج کورو دوو کچی ھەیەو لە باشوری ئوسترالیا دەژی .
لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان کاری بۆ یوئێن کردوە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە ڕێگای کارەکەیەوە لە ھەر ولاتێک کاری کردبێت ھەوڵی داوە ناوی کوردو کوردستان بە جوانی رابگرێت و دۆزی کورد بە خەلکی ئەوولاتانە بناسێنێت .
لەو بارەیەوە بەڕێز کاك فەخرەدین گەرمیانی باسی ژیانی خۆی کردو ووتی :
لە ساڵی ١٩٧١ ھەرچەندە ھێشتا تەنیا ساڵێک بەسەر بەیانی ١١ ئازاری ١٩٧٠ تێپەڕیبوو ، بەڵام حکومەتی بەعس کەوتە ڕاونانم و ناچار بە ئەمری شۆڕش بەرەو شاخ دەرچووم وبوومە پێشمەرگە لە (بەتالیۆنی ١ ی دووز ھێزی کەرکووک) و بەشداری ھەموو نەبەردەکانی ناوچەی کەرکووک و گەرمیانم وەک پێشمەرگەیەک کرد، تا سالِی ١٩٧٥ و پاش ھەرەسی شوڕشی ئەیلوول ناچار گەڕامەوە بۆ ناوشارو و دوورخرامەوە بۆ باشووری عێراق بۆ شاری (دیوانیە) و پاش ماوەیەک گەڕامەوە شاری کەرکووک ، چونکە لە لایەن حکومەتی بەعسەوە ناسرابووم لە کەرکووک دەرکرام بۆ ناوچەی کوردستان (شاری سلێمانی) و پاشان بە یەکجاریی ھاتمە شاری ھەولێر لە ساڵی ١٩٨٣ وە لە ھەولێر نیشتەجێ بووم ، لە کۆڕەوەکەی ساڵی ١٩٩١ بە خێزانەوە بەرەو کەمپی شەمزینان ھەڵاتین و لەوێ بۆ یەکەمجار وەکو یارمەتیدەری مەیدانی ھەر لە ئاوارەیی دەستم بەکارکردن کرد لەگەڵ یوئێن ، بۆ ماوەی ٨ مانگ پاشان گواستراینەوە بۆ کەمپی سلۆپی لەوێوە دووبارە دەستبەکار بووم تاکوگەڕامەوە بۆ کوردستان بۆ هەولێر لەساڵی ١٩٩٢ .

لە هەولێر وەرگیرام و بوومە بەرپرسی ڕێکخراوە لە ھەولێر و خزمەتێکی زۆرم بە خەڵکی ناوچەی ھەولێر کرد بۆ ماوەی ٦ ساڵ واتا تاکو ١٩٩٦، بۆماوەی شەش سال بەرپرسی دابەشکردنی ئازووقە بۆم بۆ ھەموو پارێزگای ھەلێرو ھەموو کۆمەلگە زۆرەملیەکانی ناوچەی ھەولێر ، پاشان لەبەر لێھاتوویی بە کارمەندی نێو دەوڵەتیی ڕەوانەی دەرەوەی کوردستان کرام (تاکە کارمەندی کوردستان بووم ئەو کاتەلەدەرەوەی کوردستان ) ،
کە وەرگیرام بە کارمەندی نێودەوڵەتیی UN قۆناخی کارکردنم لەدەرەوە بۆ وڵاتی سۆماڵ بوو ، پاشان نیوەی دونیا گەڕاوم و کاری زۆر باشم کردووە و ھەمیشە ناوی کوردو کوردستانم بەرزو بڵند ڕاگرتووە لەھەر وڵاتێک کارم کردبێت ، تەنیا بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٩٩ تاکو ٢٠٠٢ لە (تەیمووری خۆرھەڵاتEast
Timor وەک قایمقام کارمکرد و خۆشبەختانە لە نێو١٣ قایمقام کە ھەر یەکەیان خەڵکی وڵاتێک بوون من بە یەکەم دەرچووم و لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە تازەیەوە بە شێوەیەکی شایستە بە جلوبەرگی کوردیەوە لەبەردەم میدیاکاندا بە (تایس تیموور) کە مەدالیای ڕێزلێنانی وڵاتەکە بوو لە لایەن بەڕێز (شەنانە گوسماو) سەرۆک کۆمار خەڵات کرام (تەماشای وێنەکەی خوارەوە بکە) لە زۆر وڵات کارم کردووە وەک وڵاتانی (
سۆماڵ ، ئەسیوپیا ، کەمبۆدیا ، جیبووتی ،ئەندەنووسیا ، ڕواندا ، کینیا ، لیبریا ، تەیمووری خۆرھەڵات ، و لە وڵاتی کۆنگۆی دیموکرات (زائیری پێشوو) ماوەی ١٤ سال کارم کرد ، دواتر لەساڵی ٢٠١٥ لە ڕێگای یو ئێنەوە خانەنیشین کرام .
جگە لە شارەزاییەکی زۆر لە خزمەتگوزاریی فریاکەوتن و بنیاتنانەوەی ژێرخان و ئاوەدانکردنەوە شارەزاییەکی زۆرم ھەیە لە عیلاقاتی نێو دەوڵەتیی ، ئەمە جگە لە شارەزاییەکی زۆر بۆ چۆنێتی پێوەندیی کردن و مامەڵە کردنی پرۆفیشناڵ لەگەڵ
رێکخراوەکانی UN و ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان INGOs و زمانەکانی (کوردی ، عارەبی ، ئینگلیزی ، تورکی ، فارسی ، سواحیلی ) دەزانم و ژمارەیەکی زۆر بڕوانامەی
تایبەتیی UN م ھەیە و شارەزاییەکی چاکم ھەیە لە پلاندانان و زۆر شتی تریش کە لێرەدادەرفەتی باسکردنی نییەلە ماوەی ئەو ٢٥ ساڵەی کارکردنم لەگەڵ UN چەندین جار خەڵات کراوم و چەندین نامەی دەستخۆشیی و سوپاسنامەو پێزانینم وەرگرتووە کە لێرەدا بە پێویستی نازانم باسیان بکەم بەڵام ئەگەر پێویست بوو ئەوە ھەر ھەموویت بە ئیمایل بۆ دەنێرم بڕوانامەو ئەو دوای دیکۆمینتەکان ئەگەر جەنابت بە باشی بزانیتئێستاش شەرەفی ئەوەم پێدراوە کە نوێنەری سەنتەری دیاسپۆرای کوردی بم لە
باشوری ئوسترالیا Kurdish Diaspora Centre in South Australia
کە ئامانجمان درووستکردنی پردی پێوەندییە لە نێوان کوردستان و کوردو خەلکی ئوسترالیایەبە گشتیی و لایەنە فەرمیی و حیزبی و رێکخراوەکانی وڵاتەکەیە و یەکخستنی کوردی ھەرچوار پارچەی کوردستان بە گشتی بەدەر لە ئینتمای حزبیی و ئاین و ھەر جیاوازییەکی دیکە تەنیا بۆ نەتەوەی کورد تێدەکۆشین و خزمەتی کوردستان و کوردانی تاراوگە بە پێی توانا دەکەین بەمزوانە دەست دەکەین بە چالاکیەکانمان پاش راوێژکردن لەگەل کاک عەبدولوھاب تالەبانی کە سەرۆکی سەنتەری دیاسپۆرای کوردانی ئوسترالیایە لە سیدنی.
کاك فەخرەدین گەرمیانی وەکو مرۆڤێکی چالاك هەردەم پەیوەندییەکی چڕو پڕی هەبوە لە ڕووی کۆمەڵاتی یەوە وە یەکێك بوو لە خانەوادە ناسراوەکانی گەرمیان و شاری کەرکووك ، دواتر کە لە هەولێر بوو بەهۆی پەیوەندییەکانی یەوە ئاسانکاری زۆری بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دم و دەزگا حکومییەکان دەکرد ، وە تاکە ڕێگایەك بوو بۆ زیاتر کۆمەکی ڕێکخراوە نا حکومیەکان و کۆمەڵگا زۆرە ملی یەکان .


کورتەیەک لە کارەکانی کاك فەخرەدین گەرمیانی کە بە ئەنجامی گەیاندووە :
لە ١٩٩١ ھەتا ١٩٩٢ کارمەندی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران لە ھەولێر UNHCR
لە ١٩٩٢ ھەتا ١٩٩٦ بەڕێوەبەری پرۆگرام لە ڕێکخراوی خۆراکی جیھانی WFP سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ھەولێر
لە ١٩٩٦ ھەتا ١٩٩٨ ئەفسەری مەیدانی لەگەڵ WFP لە وڵاتی سۆمال
لە ١٩٩٩ ھەتا ٢٠٠٢ بەڕێوەبەری قەزا لە تیمووری ڕۆژھەڵات لەگەڵ UNTAET
لە ٢٠٠٢ ھەتا ٢٠١٥ بەڕێوەبەری گشتیی کەرەستەکان لە کۆنگۆی دیموکرات .
لەساڵی ٢٠١٥ خانەنیشین بوو لە یوئین .
سەبارەت بە کارو چالاکییەکانی ئێستاو ڕابردووی یان ژیانی لە ئوسترالیا ووتی :
ئێستا لە وڵاتی ئوسترالیا دەژیم و سەرقاڵی نووسینەوەی ئەزموونەکانی کاکردنی ٢٥ ساڵ لەگەڵ ڕێکخراوی نێو دەوڵەتی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئێستاش نوێنەری سەنتەری دیاسپۆرای کوردیم لە باشوری ئوسترالیا دیوانێکی شیعری چاپکراوم ھەیە و شاعیرو نووسەرم و بە دەیان وتارو شیعرو نووسینم بڵاکراوەتەوە لە گۆڤارو ڕۆژنامەو سایتە ئەلیکترۆنی و سوشیال میدیا . بڕوانامەی ماستەرم ھەیە لە پێوەندیە نێو دەوڵەتیەکان و پسپۆرم لە بواری دیبلۆماسیەت و گفتوگۆدا بڕوانامەکەم لە زانکۆی بیڵفۆرد وەرگرتوە لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا زمانەکانی کوردی و عارەبی و تورکی و فارسی و ئینگلیزی و سواحیلی دەزانم ، لەساڵی ١٩٧٣ تاکو ١٩٧٥ پێشمەرگە بووم لە گەرمیان و بەشدا ریی زۆربەی شەرەکانی ناوچەی گەرمیان و کەرکوکم کردوە پاش نسکۆی شۆرشی ئەیلوول دوورخرامەوە بۆ شاری دیوانیە لە باشوری ئێراق و پاشان لە کەرکوک دەرکرام لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ کوردستان ١٩٨٣ ھەتا ١٩٩٦ لە ھەولێر ژیام و پاشان کۆچکردن بۆ استرالیا .
afakhradin@hotmail.com

KDC

FREE
VIEW