KDC

وێبنارێک لەسەر شێخ مەحمود و پەیوەندی 100 ساڵەی کورد و بەریتانیا سازکرا

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێبنارێکی بۆ بەرهەمهێنەری فیلمی دۆکیۆمێنتاری (شێخ مەحمود و پەیوەندی 100 ساڵەی کورد و بەریتانیا) سازکرد.

ئێوارەی رۆژی شەممە، ڕێککەوتی 2023.07.29، ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێبنارێکی بە زمانی ئینگلیزی و لە ڕێگای پڕۆگرامی ZOOM بۆ (ریچارد وایڵدینگ) بەرهەمهێنەری فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەسەر کورد بە ناوی (شێخ مەحمود و پەیوەندی سەد ساڵەی کورد و بەریتانیا) سازکرد، کە لەلایەن داڤان خەلیل بەرپرسی بەشی ئینگلیزی ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە ئامادەکاری بۆ کرابوو.

(ریچارد وایڵدینگ) بەڕێوەبەری رێکخراوی گوڵانی خێرخوازی بۆ بەرەوپێشبردنی کولتووری کوردی لە بەریتانیا، بە زمانی ئینگلیزی لەسەر مێژووی کورد و ناوچەکە و نەخشەجوگرافیای گەلی کوردستان دوا و، پاشان باسی ڕۆڵی شێخ مەحمودی لە ناوچەکە کرد، هاوکات پەیوەندی کورد و بەریتانیای لەو سەردەمەدا بە چەند قۆناغێک و هەلومەرجی سیاسەتی ئەو سەردەمەی حاکمی بەریتانیا لە عێراق و لەگەڵ کورد شرۆڤە کرد. هەروەها بەرگرییەکانی شێخ مەحمود و هاتنی لەشکری بەریتانیا بۆ سلێمانی و، دیارکردنی مێجەر سۆن وەک حاکمی تایبەتی بەریتانیا لە سلێمانی و، پەیوەندی لەگەڵ چین و توێژەکانی ناوچەکە باسکرد، هەموو ئەوانەشی بە وێنەی تایبەت لەسەر ڕووداوەکان پیشاندران و خوێندنەوەیان بۆ کرا.

دواتر لەلایەن ئامادەبووان بە چەندین پرسیار، بابەتەکە زیاتر شیکاری بۆ کرا و (ریچارد) وەڵامی بۆچوون و پرسیارەکانیانی دایەوە.

جێی باسە، (ریچارد وایڵدینگ) ئەندامی کۆمەڵەی جوگرافیای شاهانەی لەندەنە، لە ساڵی 2012ەوە بەڕێوەبەری داهێنەری گوڵان بووە، کە رێکخراوێکی خێرخوازییە بۆ بەرەوپێشبردنی کولتووری کوردی لە بەریتانیا. ساڵی 2021 وەک ئەندامی کۆمەڵەی جوگرافیای شاهانەی لەندەن هەڵبژێردراوە. ئێستاش خەریکی بەرهەمهێنانی فیلمێکی دۆکیۆمێنتارییە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دانیمارک کۆبوونەوەیەکی بۆ ڕۆژی ئاڵا سازدا

nusar1

لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان داوای دابینکردنی کورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان دەکات

KDC

قوبرس گۆرانکاری لە یاسای پەنابەران دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW