KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەخێرهاتنی میری ئێزیدییەکان بو ئەمریکا دەکات

میر حازم تەحسین، میری کوردانی ئێزدی، بە سەردانێک گەیشتە ئەمریکاو لە لایەن ڕەوەندی کوردی و کلدانییەكانی ولایەتی میشیگان بە گەرمی پێشوازی لێکرا.، میر بڕیارە لەگەڵ ڕەوەندی کوردانی ئێزدی و بەرپرسانی ئەمریکا کۆببێتەوە تاکو دۆخی خراپی شنگال و هەلومەرجی ئێزدییەکانی دانیشتووی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە لایەن داعش و پێویستی پشتیوانی کۆمەڵی جیهانی بۆ کوردستان لەگەڵ تاوتوێ بکات.
میری شەرعی و هەڵبژێردراوی ئێزیدییەکان بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو سەردانی ویلایەتی نێبراسکا بکات، کە مەزنترین ڕەوەندی کوردانی ئێزدی ئەمریکا لەو ولایەتەیە.
بریارە میر لە دواین قۆناغی گەشتەکەیدا لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ئێزدییەکانی نیشتەجێی کەمپەکان، پرسی بە جۆناساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لە لایەن داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤دا بخاتە بەرباس.
رەحیم رەشیدی نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەدندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا وێرای بەخێرهاتن کردنی میر بۆ ئەمریکا، پشتیوانی هەمەلایەنی کۆنفدراسیۆنی بۆ دووپات کردەوە.
میر حازم لای خۆیەوە سپاسی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی کرد کە لە ڕابردوودشدا لە کۆڕو کۆمەڵی نێونەتەوەیی دا دەنگێکی دیارو بەرچاوی ئێزیدییەکان بوەو هیوای خواست کۆنفدراسیۆن وەکوو هەمیشەو لە هەموو جێگایەک دەنگی ستەملێکراوان بێ.
شیاوی باسە لە مانگی ٣ی ئەمساڵدا شاندێکی باڵای کۆنفدراسیۆنی رەوەدنی کوردستانی لە لالشی پیرۆز سەردانی میریان کردو بڕیار درا دوو لایەن پێکەوە هاوکاری چروپرتر بکەن. هەروەها مستەر کورد لەو دیدارەدا داوای لە میرو جڤاتی رووحانی ئێزیدییەکان کرد سەردانی ئەمریکا بکەن و لەم بوارەدا کۆنفدراسیۆن هەرچی لە دەست بێ دەریغی ناکات و ئەم پێشنیارە لەگەڵ خۆشحاڵی میرو چڤاتی رووحانی ئێزیدییەکان ڕووبەروو بوویەوە.

___

بزوتنەوەی تاڵیبان :واشنتۆن ڕێکەوتنەکەی دەوحەی پێشێلکردوە

KDC

nusar1

نەمسا:ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ڤیەننا ڕێز لە قوتابیانی سەرکەوتوو دەگرن

nusar1
KDC

FREE
VIEW