KDC

نوێنەری كۆنفدراسیۆن بەشداری لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دێموکراتی کوردستان دەکات

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی ٨ی ٢٠٢٣ زایینی، لقی ٧ـی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئامریکا و کەنەدا، ڕێوڕەسمێكی بە بۆنەی یادی ٧٧ ساڵەی دامەزرانی پارتی دێموکراتی كوردستان پێكهێنابوو.

لەسەر داوای فەرمیی پارتی دێموکراتی کوردستان، ڕەحیم رەشیدی نوێنەری كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە ئەمریكاو كەنەدا بەشداری لەو جێژنەدا كرد، مستەر كورد بە گەرمی لە لایەن، “حیکمەت بامەڕنی” بەرپرسی لقی ٧ـی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئامریکا و کانادا پێشوازی لێكرا.

لە بەشێكی پەیامی نوێنەرایەتی كۆنفدراسیۆن بەم بۆنەوە
هاتبوو:

”گومانی تێیدا نیە پارتە تێکۆشەرەکەتان لە ماوەی ٧٧ ساڵ خەباتی بێوەچاندا لە جۆشدانی خەباتی کوردایەتی دا دەورێکی باڵای گێراوەو جێپەنجەی بە رووداوە دوورو نزیکەکانی خەباتی رزگاریخوازانەی کوردستانەوە دیارو بەرچاوە.
لە هەمان کاتدا، پارتی دێموکراتی کوردستان لە ماوەی سێ دەییەی رابردوودا لە دامەزراندنی بنکەو بونیادی دەوڵەتداری لە باشووری وڵاتدا، دەوری شایان و سەرەکی گێراوە.
هەنووکەش ئەرک و بەرپرسایەتی سەرۆکایەتییەکانی هەڕێم و حکوومەت لە باشووری کوردستان لە ئەستۆی پارتی دێموکراتی کوردستانە؛ ئەمەش جیا لەوەی دەرخەری پێگەی بەهێزی پارتەکەتانە، هاوکات ئەرک و بەرپرسایەتی پارتی لەم دۆخە هەستیارو پڕ لە ئاڵوگۆرەدا دەردەخات کە ناوچەکە بە گشتیی، عێراق بە تایبەتی لەبەردەم زۆر رووداو سیناریۆی نارووندایە.

بەرێزان،

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، لەم یادە شکۆدارەدا، وێرای پیرۆزبایی دووبارە لە ئێوەی بەرێز، هاوکات لە دڵەوە سپاسی هاوکاری و پشتیوانی چڕوپڕتان دەکات کە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ رێکخستنی رەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی بازنەی حیزبایەتی لە خۆتان نیشانداوەو لەم مەیدانەوە ئەرک و بەرپرسایەتی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆتان بە باشی و دڵسۆزانە جێبەجێ کردوە، ئێمە چاوەڕوانیین ئەم هاوکاری و پشتیوانیە بۆ دەستبەرکردنی پشتیوانی پتر لە کوردستان بەردەوام و توندوتوڵتر بێ.”

نوێنەری كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە پەراوێزی جێژنەكەدا وێڕای بەرپرسانی پارتی، نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، هاوڕێ لەگەڵ نوێنەرانی حیزب و ڕێكخراوە كوردستانییەكان و کەسایەتییەکانی ئامادەبوو لەو یادەدا سەبارەت بە دۆخی كوردستان و ناوچەكە ئاڵوگۆڕی بیروڕای كرد.

___

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی تەرمی کۆچبەران و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووان بەردەوامە

nusar1

سویسرا: کۆچبەرانی تۆمارنەکراو لە شاری زیورخ هەلێکیان بۆ مافی پەنابەری دەبێت ؟

nusar1

فەرەنسا چەند مزگەوتێک دادەخات و چەند کۆمەڵ وڕێکخراوێک هەڵدەوەشنێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW