KDC

کۆنفدراسیۆن یاداشتێک ئاڕاستەی دوو وەزارتی سوید دەکات و وەڵام دەدرێتەوە

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەڵێ، یاداشتێکی پشتگیرییان ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و کاروباری کۆمەڵایەتی سوید کردووە و وەڵام دراونەتەوە و وێڕای سوپاس کردنیان، پێیانوتوون ئەوە یەکەمجارە کۆنفدراسیۆنێک پشتگیری خۆیان بۆ دەربڕن.

ئسیماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی راگەیاند، یاداشتێکی پشتگیری یاساکانی سوید و ئیدانەکردنی ئەو توندوتیژیانەی لەو وڵاتەدا بەهۆی چەند باندێکی مافییاییەوە روویانداوە، ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و کاروباری کۆمەڵایەتی سوید کردووە، ئەوانیش وەڵامیان داونەتەوە.

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەوەشی خستەڕوو، سکرتێری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی پەیوەندی پێوەکردووە و سوپاسی کردوون، هاوکات ئەوەشیان وتووە، ئەوە یەکەمجارە کۆنفدراسیۆنێک یاداشتێکی پشتگیری خۆیان ئاڕاستەی وەزارەتەکەیان بکەن و پشتگیری لە یاساکانی ئەو وڵاتە بکەن، بۆیە جێی پێزانینیانە.

ئیسماعیل کامل لە درێژەی لێدوانەکەیدا، باسی لەوەشکرد، کە یاداشتەکەیان بە زمانی فینلاندی و نەرویجیش ناردووە بۆ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلاند و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، تا ئەوانیش ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتانەی بکەن.

جێی باسە، ماوەیەکە چەند باندێکی مافیا لە سوید کەوتوونەتە پشێوی نانەوە و لە ماوەی تەنیا دوو هەفتەدا ٦ هاوڵاتی سڤیل بەهۆی توندوتیژییەکانیانەوە کوژراون، کە هاوڵاتی تەمەن ٧٠ ساڵیشیان تێدایە.

___

ئەڵمانیا :پێشبینی دووبارە زریان و بارانبارینێکی زۆر لە ڕۆژئاوایی ئەو وڵاتە دەکرێت

KDC

ڕوسیا کۆگایەکی گەورەی چەکی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا بۆردمان دەکات

nusar1

تاڵیبان سەربەخۆیی رادەگەیەنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW