KDC

لەڤیینا کۆبوونەوەی بەرفراوانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٣ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی دیاسپۆرا لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ڤییەنای وڵاتی نەمسا ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا شفا بارزانی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی وتارێکی پێشکەشکرد. لە وتارەکەیدا باسی لە گرنگی پاراستنی زمان و کلتوری کوردستانی و بەهێزکردنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد، و داوای لە ئامادەبووان کرد کە یەکگرتووبن و بێنە ناو کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ پاراستنی زمان و شوناسی کوردستانیان و هێنانەدی ئامانجی نەتەوەییان.


لە بەشێک لە وتارەکەیدا سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی باسی لەوە کرد کە زمان کۆلەکەی مانەوەی گەلانە و وتی: جەنابی سەرۆک بارزانی گرنگی بە بابەتی پاراستنی زمانی کوردی و فێرکردنی نەوەکانی داهاتوومان دەدات و دەخوازێت زمانی کوردی بگات بە سەرجەم کوردستانیانی دیاسپۆرا.
هەروەها بەڕێزیان سوپاسێکی بێ پایانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاڵپشتی بەڕێزیان لە کارەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی دەیان کوردستانی هەرچوار پارچەی کوردستان و نووێنەری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان و کۆمەڵە کوردستانییەکانی ڤییەنا بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات و پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆری کوردستانیان بێنە نێو کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی.

___

سویسرا: چالاکوانێکی سیاسی کورد مەترسی دیپۆرتکردنەوەی هەیە

nusar1

ئەڵمانیا: ڕێکخراوەکانی پارێزگاری لە پەنابەران داوای ڕاگرتنی گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ یۆنان دەکەن

nusar1

ڕووسیا دەربارەی قەیرانی کۆچ و کۆچبەران لێدوان دەدات

KDC
KDC

FREE
VIEW