بەریتانیا: ناوەندی بێرمینگهام ئاهەنگێکی خێزانیان ئەنجام دا
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهامی بەریتانیا، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە ئاهەنگێکیان ئەنجام دا، کە جۆرەها چالاکی لە خۆ گرتبوو.
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی١٢ی٢٠٢٣، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، ئاهەنگێکی خێزانیان بۆ کوردستانیانی بەریتانیا سازکرد و، تێیدا فەرەیدون ڕەزا بەرپرسی ناوەندەکە، وتارێکی پێشکەشکرد و جەختی لەسەر کار و ئامانجەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کردەوە کە ئامانجیان خزمەتکردنی کوردستانیان و دۆزەکەیەتی.
هەر لە ئاهەنگەکەدا بەشێکی تایبەت بوو بە منداڵان کە چەند پێشبرکێییەکی تێدا ڕێکخرابوو، ئەوەش بە مەبەستی ئەوەی منداڵانیش چێژ لە میوزیک و گۆرانی و هەڵپەرکێی کوردەواری وەرگرن و دواتریش براوەکان خەڵاتکران.
جێی باسە، ئاهەنگەکە بە بەشداری چەند هونەرمەندێکی کورد و بە گۆرانی و میوزیکی کوردی ڕازێندرایەوە و بەشداربووانیش بە لەبەرکردنی جلی کوردی و هەڵپەرکێی کوردەواری، ئێوەرەیەکی خۆشیان بردەسەر کە جێی دڵخۆشی ئامادەبوان بوو.

