KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێک لەسەر سۆشیالمیدیا ڕێکخست

ئامادەکردنی : سۆران حەسەن

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێکی لەسەر سۆشیالمیدیا بۆهەریەکە لە پ.د. نەزاکەت حسێن (مامۆستای زانکۆی سلێمانی و سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەوانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان) و بەرهەم عەلی (نووسەر و رۆژنامەنووس ) ڕێکخست ،وێبنارەکە لە ئامادەکردنی خاتوو شوعلە ڕەسول ،کە بەشێوەی ئۆنلاین و لەڕێی پرۆگرامی ZOOM ،لەلایەن دەریا خۆشناو پێشکەشکاری بۆ کرا

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی٢ی٢٠٢٤ بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی فدراسیۆن و ناوەندەکان و کۆمەڵەو ڕێکخراو ەکانی سەر بە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و هەروەها کەسایەتی و ڕۆشنبیرانی بانگهێشتکراو ،ڕاگەیاندی کۆنفدراسیۆن وێبنارێکی بۆ پ.د. نەزاکەت حسێن لەسەر [سۆشیال میدیا بە هەموو پلاتفۆرمەکانییەوە بۆتە سەکۆیەک بۆ فراوانکردنی دیدگەی کۆمەڵگە؟ هەروەها
سۆشیال میدیا بۆتە ئەرێنی یان نەرێنی هۆکارە بۆ پێشخستن، یان شێواندنی ئینتیمای نیشتیمانی بۆ کوردی بێ دەوڵەت؟] سازکرد
لەم تەوەرەدا دکتۆر نەزاکەت سەرەتاکانی سەرهەڵدانی سۆشیالمیدیایی باسکرد و یەکانگیری لەنێوان کۆمەڵگە و سۆشیالمیدیا و پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکان و لەو بارەوە فراوانکردنی ئەو مەوداییە و کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی ڕونکردەوە
لەونێوەندەدا سۆشیالمیدیا زۆر بەربەستی کۆمەڵایەتی و سنورەکانی بەزاندووەو ژیانی فراوانکردوە ،کاریگەرییەکانی لەو مەودا فراوانەدا بەهەند وەرگیراوە ،لەم ڕووە دیگایی فراوان هەیە.


هەروەها باسی لە ئینتیمایی نیشتیمانی و ناسنامەی نەتەوەیی کاریگەریی میدیا لەسەر گەشەسەندنی ڕوونکردەوە و کە سۆشیال میدیاش دەتوانێت ئەم ڕۆڵە ببینێت و گەر ئەو میدیایە ناسنامەی نیشتیمانی بە کۆدی ئینتیمایی بارگاویکرابێ وگۆرانکارییەکانی پەیوەست بە ئەو واقیعییەوە کە سەرچاوەی پێدانی ناسنامەی تاکە ،بەڵام لەناو سۆشیال میدیا ئەم ئینتیمایە کەمە چونکە خۆی سۆشیال میدیا هەڵگری ناسنامەیەکی جیهانییەو سنورەکانی بڕییوە و ڕێکخستن و دانانی کۆد لەو ئاستەدا نییە و کۆنترۆڵکردنی ئاسان بێت و بەڕای ئەو سۆشیالمیدیا ئینتیمایی نیشتمانی لاوازکرد و ئەویشی گەراندووە بۆ ئەوەی کە ئاستمە کۆنترۆڕۆڵبکرێت ،بەڵام دەتوانێت پرسە نەتەوەییەکان فراوانبکرێت گەر یەکنگیرییەکی گشتگیریمان بۆ ئەو پرسە هەبێت ،دەتوانێت ببێتە سەکۆیەکی فراوان بۆ ئینتیما نەتەوەییەکەمان کاریگەری هەبێت ،گەر بزانیین چۆن بەکاریبهێنین

تەوەری دووەم بۆ بەرهەم عەلی (نووسەر و رۆژنامەنووس ). بابەتەکەی لەسەر :-
[سۆشیال میدیا بەشیکی دانەبڕاوی پەیوەندییە مۆدێرنەکانە، کە وێنای کۆمەڵگەی مەجازی دەکات. ئایا بەشداریکردن بە لایک و کۆمێنت نووسین لەسەر چالاکییە میدیاییەکان، کاریگەری و شوێنەوار لەسەر ئاگاهی کۆمەڵگە و بە جەمسەربوونی تاک جێ دەهێڵێت]
لەم تەورەدا باس لەچەند ڕەهەندێکی سۆشیال میدیا کرد ،لەوانە سۆشیال میدیا بازرگانییە و بۆتە سەرچاوەی داهات و کەخزمەتێکی فراوانی بە مرۆڤایەتی کردووە و لایەنی نەرێنیش هەیە و لەگەڵئەوەشدا ڕەوتی مێژووی پێشکەوتن بەردەوامەو لێکدانەوە و شیکارییەکان لەم بوارەدا گریمانەیە
لەمبارەدا باسی لە فراوانی ئەم میدیا کرد ،کە وەک بوارێکی ڕۆشنبییرییە،کە ئامرازی سەردەمی خۆییەتی ،ئەمەشی گەڕاندوە بۆ ڕۆشنبیری تاک کە دەتوانێت زۆر لە کێشەکانمان چارەسەربکات
لەو ڕوانگەیەوە پێی وایە ، کە مرۆڤ ناتوانێت دەستبەرداری ئەم ڕەوتە میدیاییە بێت و ڕۆژ بەڕۆژ کاریگەرییەکانی زۆرتردەبێت ،و ناتوانرێت دەستبەرداریبیت یان پشتیتێبکات
دواتر باسی لەمەودای ئازادی سۆشیال میدیا کرد ،کە ئازادییەکی ڕەهای هەیە، و ئەمەشی بەستەوە بە کۆمەڵگەیی تێگەیشتوو ،کاریگەرییەکانی لایەنی ئەرینی و نەرێنی بەستەوە بەئاستی کۆمەڵگەیکی ڕۆشنبیرییەوە،لە مبارەوە چەند داتەیەکی جیهانی لەبارەی بەکارهێنەرانی سۆشیالمیدیا لە چوارچێوەی پلاتفۆرمە جیاوازەکان باسکرد ،کەم ئەم داتانە گەر بە هۆشیار و ڕۆشنبییەوە بەکاربهێنرێت دەتوانێت کاریگەری زۆر فراوانی لە سەر ئاستی ئینتیمانی نەتەوەیی و نیشتمانی هەبێت ،کە لایەنی نەرێنییەی و پەیوەستە بە ئاستی ڕۆشنبیری تاک ،کەلایەنی دەرەکی کارلەسەر ئەم لایەنە نەرێنییەی دەکات ،هەروەها باسی لە کاریگەریییەکانی لەسەر کەساییەتی تاک کرد ،ئاستی فراوانی سۆشیالمیدیایی تەسککردۆتەوە،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت پرسە نیشتیمانییەکان کۆمانبکاتەوە

دواتر ئامادەبووان بە سەرنج و تێبینییەکان ڕوانگەی خۆیان لەسەر کۆی بابەتەکە باسکرد ،لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پرسیاریان وروژاند ،کەلەکاتی دیارکراو وەڵامدرانەوە بابەتەکە زیاتر شیکرانەوە گفتوگۆکانیش چەند کاتژمێرکیان خایەند

___

کۆشکی سپی پیرۆزبایی لە عێراق دەکات

KDC

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوا دەکات هێز بە ئەوروپادا بڵاوبکرێتەوە

nusar1

پیرۆزباهییا ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە بۆ جەژنا جەمایێ

KDC
KDC

FREE
VIEW