KDC

بەلجیکا: ناوەندی برۆکسل وەزرشوانێکی خاوەن مەدالیایان وەک بەرپرسی بەشی وەرزشی ناوەندەکە دەستنیشانکرد

دەستەی کارگێڕی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل لەسەر تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆبونەوە، هاوکات وەزرشوانێکی خاوەن مەدالیای کوردیان وەک بەرپرسی بەشی وەرزشی ناوەند دەستنیشانکرد.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥/٠٢/٢٠٢٤، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، لەسەر چەند پرسێکی گرنگ و تاوتوێکردنی پیشهاتەکان، هاوکات نزیک بوونەوەی بۆنەی نەتەوەیی جەژنی نەورۆزی کوردان و کۆنفرانسی مانگی داهاتووی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا کۆبونەوە.

کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی جهانگیر عالی دۆڵەمەڕی بەرپرسی ناوەند بوو ، تێیدا، هەریەکە لە اترانیک شاهین جێگری بەرپرسی ناوەند، مستەفا شاکر بەرپرسی پەیوەندییەکان، سەفەر عەبدولڕەزاق بەرپرسی رێکخستن، شوان مستەفا بەرپرسی بەشی گەنجان، بۆغۆس نیشان بەرپرسی دارایی، شڤان ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندن، فەرشاد گردکانە کرمانشانی بەرپرسی وەرزشی ناوەند تێیدا بەشداربوون. هاوکات هەر لەو کۆبوونەوەشدا فەرشاد پاڵەوانی نیشتمانپەروەر و خاوەنی خەڵاتی زێڕ لە بواری جوجیتسو لە بەلجیکا و ئەوروپا، وەکوو بەرپرسی وەرزشی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل دەستنیشانکرا.

جێی باسە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، باسکردنی ئەرک و ستراتیژی ناوەندەکە و پاڵپشتی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بوو.

___

هونەرمەندێکی کورد لە ئەمەریکا کۆچی دوای دەکات

nusar1

ڕووسیا ڕۆژی سەرکەوتن لە شەڕی ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت

nusar1

ئەڵمانیا: شفا بارزانی و کرستییان کریمەر کۆبونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW