KDC

دیداری شفا بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە ئەرمینیا

شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە درێژەی گەشتەکەیدا بۆ ئەرمینیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانی ڕەوەندی ئەرمەنی، بە میوانداری فەرمیی سەردانی باڵیۆزخانەی فەرەنسای لە ئەرمینیای کرد و بە گەرمی لە لایەن باڵیۆز ئۆلیڤیێر دیکۆتینیس پێشوازیلێکرا.

لەو دیدارەدا شفا بارزانی وێڕای سوپاس لە پێشوازی و میوانداری باڵیۆز، هاوکات سوپاسی پشتیوانی و هاوکاری بەردەوامی گەل و وڵاتی فەرەنسای لە کوردستان کرد و لەم بازنەدا کار و خەباتی باڵیۆزی لە کوردستان لە پلەی سەرکونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان بۆ گەشەی پەیوەندییەکانی هەولێر و پاریس بەرز نرخاند.

لە لایەکی دیکەوە سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی بە وردی باسی لە پڕۆژە و بەرنامەکانی ڕەوەندی کوردستانی کرد.

لای خۆیەوە باڵیۆز ئۆلیڤیێر دیکۆتینیس وێڕای بەخێرهاتنی  شفا بارزانی، هیوای سەرکەوتنی لە گەشتەکەیدا بۆ ئەرمیننیا خواست و خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە دەربڕی، هەروەها سەردانی شاندی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بۆ ئەرمینیا بە گرنگ وەسف کرد و لەسەر پێویستی پتەوتر کردنی پەیوەندییەکانی کوردستان و فەرەنسا پێداگری کرد، لەم بازنەشدا رێکخستن و یەکخستنی رەوەندی کوردستانی بە هەنگاوێکی گرینگ و پێویست لێکدایەوە.

جێی باسە، دوو لایەن پاش دیدارێکی چڕوپڕ و دۆستانە، لەسەر درێژەدان بەو پەیوەندییانە پێداگرییان کردەوە.

___

بۆ سەردانی شوێنە ئایینییەکانی کەربەلا رۆشتن و بوونە قوربانی

KDC

ئەمەریکا داوای دەرکردنی سیخورێکی هەواڵگری ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW