KDC

فدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی ئەمریکا دامەزرا

 

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ٩ی٢٠٢٤بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، فدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی ئەمریكا سەركەوتووانە دامەزرا.

سەرەتا نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و كۆبونەوەكە بە راگرتنی چەند ساتێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان دەستیپێکرد.

پاشان رەحیم رەشیدی نوێنەری کۆنفدراسیۆن؛ وێڕای گەیاندنی سڵاو و رێزی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی و دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن، ریزبەندی کۆبوونەوەکەی خوێندەوە، کە بریتیی بوو لە:

١. تاوتوێکردنی بەرنامە و تێكۆشانی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا

 

٢. ئەرک و بەرپرسیاریی فدراسیۆن

٣. ئامادەکارییەکان بۆ پێکهاتنی دووهەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆن لە مانگی ١٢دا لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا

پاشان ئامادەبووان بە وردی لە پەیوەندی لەگەڵ خاڵەکانی کۆبونەوەدا دید و روانگە و پێشنیارەکانی خۆیان خستە بەرباس و لەم پەوەندییەدا قسە و باسێکی بەرپرسانە و دڵسۆزانە هاتنە ئاراوە.

دواتر هەر یەكە لە:
مەسعود عەباس
جانا دەمیجەر
رۆزیتا کەریمی
غەریب حاجی
سامی ئەحمەد
بە ئەندامی سەرەكی دەستەی بەڕێوەبەری فدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە ئەمریكا و ئیبراهیم زەنگەنە و سەمیان قازی بە ئەندامانی یەدەک (  جێگر )دیاریكران.

پاشان مەسعود عەباس بە سەرۆك و جانا دەمیجەر بە جێگری سەرۆك هەڵبژێردران.

شیاوی باسە، كە كۆی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری فدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی پێشتر لە لایەن ناوەندەكانی خۆیانەوە هەڵبژێردرابون.

___

بەڕێوەبەری تەندروستی جیهان هۆشداری شێوەی نوێی کۆرۆنا لە دوای ئۆمیکرۆن دەدا

nusar1

کۆمەڵەی G7داوای پۆتین پارەی گازەکەی بەڕۆبل رەتدەکەنەوە

nusar1

بزانە بەلەمە نقومبووەکەی ئەمڕۆ کوردی تێدابووە

KDC
KDC

FREE
VIEW