KDC

ناوەندی رەوەند لەگەل هاوكاری كوردستانی لە سوید كۆبووە


لە درێژەی هەوڵەكانی دروستكردنی پەیوەندییەكان لەگەل كوردانی دەرەوە بەرپرسی ئوفیسی ناوەندی رەوەندی كورد لە وڵاتی سوید ئیسماعیل كامل كۆبوونەوەیەك لەگەل ژمارەیەك بەرپرسانی كۆمیتەی هاوكاری پارتە كوردستانییەكان لە ستۆكهۆلمی پایتەختی ئەو ولاتەیە ئەنجام دا، و تێیدا باس لەبارەی چۆنییەتی پێكهێنانی كاری هاوبەشی نێوان هەردوو لا لە رۆژانی داهاتوودا كرا.

ئیسماعیل كامل لەلایەن خۆیەوە بە تێرو تەسەل باس لە كار و ئامانجەكانی ناوەندی رەوەندی كورد لە بارەی خزمەتكردی كوردانی دەرەوە و دۆزی نەتەوایەتی كرد، و داوای كرد لایەنەكانی ناو هاوكاری پارتە كوردستانییەكان یارمەتیدەربن بۆ كار و چاڵاكییەكانی ناوەندی رەوەندی كورد لە سوید و هەروەها لە وڵاتانی تریش.

لەلای خۆشیانەوە، ئەندامانی كۆمیتەی هاوكاری پارتە كوردستانییەكان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و ئامادەبوونی خۆیان بۆ هاوكاریكردن نیشان دا، و هەردوو لا بریاران دا ئیتر لەمەو دوا بتوانن كار و هەماهەنگی لە بارەی خاڵەكان هاوەبەشەكان بكەن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی كوردی دا.

___

بەلجیکا: ناوەندی بڕۆکسل ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی سازکرد

nusar1

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ سەرۆکی کۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی کورد -کەنەدا کۆبووە

nusar1

ئەندامێکی ناوەند داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکی ئەڵمانیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW