KDC

پەیامی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ریفراندۆمەوە

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، لە مەراسیمێکی تایبەت بە یادکردنەوە و پیرۆزڕاگرتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و، تێیدا هاتووە، کە هەموو میلەتێک مافی خۆیەتی ئازادانە و سەربەستانە لە چوارچێوەی خاکی خۆیدا وەک دەوڵەت بژی، هاوکات جەختیش لەوە دەکەنەوە کار بۆ ئەوە بکەن، نەوەکانیان لەسەر بەشداریکردنی بواری سیاسیی ئەو وڵاتانە تێکەش بکەن، تا بتوانن لەو رێیەوە خزمەت بە وڵاتی دایک بکەن.

دەقی پەیامەکە:

سڵاو خوشکان ، برایان
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە گەرمی بەخێرھاتنی گشت لایەکتان دەکات، خۆشحاڵین لەم ڕۆژە مێژووییە و لەم یادە پڕشکۆیە، كە چوارەمین ساڵیادی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ڕیفراندۆمی گەلی كوردستانە بۆ دیاریكردنی چارەنووسی خۆی، لێرە کۆبووینەتەوە.

ھەرمیللەتێک مافی خۆیەتی ئازادانە و سەربەستانە لە چوارچێوەی خاکی خۆیدا وەک دەوڵەت بژی، ئێمەی کورد لەم مافە بێ بەشكراووین و، تەنانەت ڕێگای ئەوەشمان پێنادرێت لەبارەیەوە بدوێین.

ڕاستە بارودۆخی سیاسیی بەشەکانی کوردستان جیاوازە و بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و، جیھان کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ئەم دۆخەی ئێستای کورد ھەیە، بەڵام …
سەرەڕای گشت ئەو بەربەستانە ئێمەی کورد، بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆك بارزانی ، تێکڕا بەشداری ئەم پرۆسەیە بووین و پێكەوە بڕیاری ئەوەماندا: بەڵێ بۆ سەربەخۆیی 25 ی 9 ئەو ڕۆژە مێژووییەیە، کە دەبێ ساڵانە یادی بکەینەوە و لەو ڕۆژەدا دووبارە بە دەنگی بەڵێ پەیمان نوێ بکەینەوە.

لێرەدا دەمانەوێ ئەوەش بە ئێوەی خۆشەویست بڵێین، دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە، لە ڕوانگەی ئەو ھەستە کوردستانییەوە ئەم پڕۆژەیە لەدایک بووە و، کار بۆ یەکڕیزی و کۆکردنەوەی ڕەوەندی کوردستانیان لە دەووری خۆی دەکات، لەسەر بنەمای دیموکراسی و یەکسانی و پێکەوەژیان و ئایندە بۆ نەوەکانی داھاتوو، لە درووستکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی ئەو وڵاتانەی تێیاندا دەژین، لەوانەش کۆمەڵە و ڕێکخراو و فیدراسیۆنە کوردی و كوردستانییەكان و، کۆبوونەوەمان لە ژێر یەک چەتری کوردستانی، كە ئەویش ئاڵای پیرۆزی كوردستانە، پێکەوە کار لەسەر ھاندان و پشتیوانی قوتابیان و گەنجانمان بکەین بۆ ئاوێتەبوون لەسیستمی سیاسیی و چفاکی و کلتووری وڵاتانی ئەورووپیدا.

پێویستە ئەرک و کارەکانمان دووربن لە ئایدیۆلۆژیا و رق و کینە، پەیامەکانمان مەدەنیانە و لە ڕوانگەی ھەستی نەتەوەیی و پێکەوە ژیان بن، بۆ خزمەتکردن بن بە ئایندەی نەوەکانمان لە دەرەوەی وڵات، تا دواتر بتوانین نەوەیەکی تەندرووست و نیشتمانپەروەر ببەخیشنە وڵاتی دایک.

دووبارە بەخێرھاتنی گشت لایەک دەکەین و سوپاس بۆ ئامادەبوونتان
بەھیواین لەم چەند کاتژمێرەدا کاتێکی خۆش پێکەوە بەسەربەرین

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە
25ی9ی2021

___

ڕەوەندی کوردستانی لە دیسلدۆرف ئاهەنگێکی تایبەتیان بۆ دەرچووانی خولی زمانی کوردی سازکرد

nusar1

نەتەوە یەکگرتووەکان :داعش لە عێراق و سوریا لە گەشەسەندن دایە

nusar1

بەڤیدیۆ: پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەران وبەشداربووانی کۆنفرانس لۆزان

nusar1
KDC

FREE
VIEW