KDC

لە ماوەی تەنیا یەک مانگدا 81 حاڵەتی پێشێلکاری بەرانبەر کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە 

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانی کەم 81 حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی رۆژهەڵات تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی رابردوو، لانی کەم 81 حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی رۆژهەڵات تۆمار کراوە، کە بەو شێوەی خوارەوەیە:

کۆڵبەران 9 حاڵەت
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، 9 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی، کە دوو کەسیان گیانی لە دەستداوە و، یەکێ لەو دوو کەسە بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و کەسێکیش بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرەوە گیانیان لە دەستداوە.
هەروەها 7 کۆڵبەر و کاسبکار بریندار بوون، کە 6 کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە و، کەسێکیان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بریندار بوون.

سێدارە و گیان لە دەستدان لە گرتووخانە 5 حاڵەت
لە مانگی یەکی ئەمساڵ، لانی کەم 4 بەندکراوی کورد لە گرتووخانەکانی ئورمیە، کرماشان و ئەلیگودەرز بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست 3 حاڵەت و، تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان 1 حاڵەت، لە سێدارە دراون.

هەروەها، لەو ماوەیەدا بەندکراوێکی کورد لە گرتووخانەی نێوەندی ئیلام بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکی گیانی لە دەست داوە.

کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییانی مەدەنی و تەقینەوەی مین 6 حاڵەت
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانی کەم 4 هاووڵاتی کورد لە شارەکانی قەسری شرین، دێهلۆڕان، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی، کە یەکێکیان ژن و یەکێکیان منداڵ بووە.

هەروەها، هاووڵاتییەکی مەدەنی خەڵکی کرماشان، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و هاووڵاتییەکی خەڵکی بانەش بریندار کراوە.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی سزا 54 حاڵەت
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانی کەم 51 هاووڵاتی کورد کە 4 کەسیان ژن و 2 کەسیان مێردمنداڵ بوون، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، 3 چالاکوانی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، سەرجەم سزای 2 ساڵ و 6 مانگ بەندکران و پێ بژاردنی 30 ملیۆن تمەن، پارەیان بە سەردا سەپێندراوە، کە یەکێکیان تەمەنی 18 بووە.

کرێکاری 7 حاڵەت
لەو ماوەیەدا لانی کەم 7 کرێکاری خەڵکی شارەکانی تیکاب، شاباد، سنە، سەوڵاوا، ٢ حاڵەت، جوانڕۆ و دیواندەرە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

___

ھێشتا بەشێکی زۆری ئاگرکەوتنەوەی دارستانی ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریکا لەژێر کۆنترۆڵ دەرچووە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند سۆراخی ئەو کوردەیان کرد کە لەو وڵاتە کۆچی دوایی کردووە

KDC

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW