KDC

ئەورووپا رێوشوێنی توند لە دژی ئیخوان دەگرێتە بەر

وڵاتانی ئەورووپا رێوشوێنی توند لە دژی رێكخراوە توندڕۆكان دەگرنەبەر، بەتایبەت گرووپی ئیخوان موسلیمین، وەک وڵاتانی ئەڵمانیا و نەمسا و فەڕەنسا، دەست بەسەر سەرچاوەکانی داهاتیشیاندا دەگرن.

نزار جلیدی رۆژنامەوان لە پاریس، بۆ كەناڵی سكاینیوز گوتوویەتی، کە تۆماری تاوانەكانی گرووپی ئیخوان موسلیمین و رێكخراوە هاوپەیمانەكانی، پاڵی بە ئەورووپاوە ناوە بۆ دەركردنی یاسای نوێ بە ئامانجی گەمارۆدانی چالاكییەكانی ئەو گرووپانە و، دانانی چاودێری توند لەسەر جموجوڵی ئەندامەكانیان و دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەكانی داهاتیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە رێوشوێنەكانی ئەورووپا، بەتایبەت ئەڵمانیا، كە گەورەترین ژمارەی كۆچبەرانی لێیە، پشت دەبەستێت بە وشككردنی سەرچاوەی داهاتی دامەزراوە و گرووپەكانی ئیخوان.

روونیشیكردۆتەوە، دوو یاسای زۆر توند پێڕەو دەكرێن بۆ ئەو گرووپانە و كەمكردنەوەی سەرچاوەی داهاتیان و، رێگری لە چالاكییەكانیان كە بە درێژایی ساڵ ئەنجامی دەدەن و، بووەتە هۆی راكێشانی گەنجان لە رۆڵەی پەنابەران و بڵاوكردنەوەی بیری توندڕۆیی لە نێو كۆمەڵگەكاندا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا گەمارۆی زۆر توند دەخرێتە سەر چالاكی ئیخوان لە ئەورووپا، چونكە پشتیوانی گەورەی گرووپەکانی دیکەیە، حكوومەتی توركیاش گرووپە تیرۆریستییەكان وەك ئامڕازێك بۆ پلانەكانی لە ناوچەكە و فشاركردن لە ئەورووپا بەکار دێنیت

___

کاریگەری بە خێوکاران یان سۆشیال میدیا لە نەوەی داهاتوو…

nusar1

لە سوید تەقینەوەیەک ڕوویدا

KDC

ئایا ئێران لە پشت تیرۆرەکەی نیویۆرکە؟

nusar1
KDC

FREE
VIEW