سوپای ئەمەریکا دەڵێ، بە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سووریا، توانیویانە سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە بکوژن.
ئەمڕۆ جۆن ڕیگسبی، گوتەبێژی فەرماندەیی نێوەندی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا گوتی: “توانیان بە هێرشێکی ئاسمانی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، عەبدولحەمید ئەلمەتەر سەرکردەی باڵای قاعیدەی بکوژن”.