KDC

کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل

کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل.

میکی لێڤی کوردێکی خەڵکی جزیرەی بۆتان، لە باکووری کوردستانە. دوای پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمانی نوێی ئیسرائیل بووە سەرۆکی پەرلەمان.

لێڤی تەمەن 69 ساڵ لە 21ی حوزەیرانی 1951 لە ئۆرشەلیم لە دایک و باوکێکی جوو کە خەڵکی جزیرەی باکووری کوردستانن لەدایکبووە.

لێڤی لە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل خزمەتی سەربازی کردووە و پەرەشووتوان بووە. ساڵی 2000 تا 2004 بەرێوبەری گشتی پۆلیسی ئیسرائیل بووە. بەهۆی لێهاتووییەوە ساڵی 2002 خەڵاتی سوارچاکی بەرێوەبردنی پێدراوە. ئەندامی پارتی یێش ئاتیدە و لە کابینەکەی بنیامین ناتەنیاهۆ پۆستی جێگری وەزیری دارایی هەبووە.

13ی حوزەیرانی 2021 بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست).

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بازل دامەزرا

nusar1

ئەمەریکا پێشوازی لە دانوستانەکانی لیژنەی دەستووری سوریا دەکات

KDC

یۆنان دوو بەلەمی کۆچبەران ناچار بە گەڕانەوە بۆ تورکیا دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW