KDC

لاڤرۆڤ: ڕووسیا بەرەنگاری ناتۆ دەبێتەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەموو شتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناتۆ بۆ فراوانکردن و کارکردن لە سەرتاسەری جیهاندا دەکات.

لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، کە ناتۆ بە ڕاگەیاندنی خواستی خۆی بۆ فراوانکردنی ئەرکەکەی بۆ هەموو جیهان یاری مەترسیدار دەکات، جەختیشیکردەوە کە ڕووسیا هەموو کارێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو جۆرە ڕەوتانە دەکات.

جێنس ستۆلتێنبێرگ، سەرۆکی دیبلۆماسی ڕووسیا گوتی: “بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی کە پلانداڕێژەرانی ناتۆ، ئێستا حەزیان لە ڕۆژهەڵاتە و هەر ئێستا لە زاری جێنس ستۆلتێنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆوە قسە دەکەن، کە پێویستە ئەرکی ناتۆ درێژبکرێتەوە بۆ ناوچەی ئۆقیانوسی هیندی و هێمن”.

ئەگەر گوێیان لێ بگرن، پێویستە ئەرکەکەیان درێژ بێت بۆ هەموو جیهان، من پێم وایە ئەمانە گەمەیەکی زۆر مەترسیدارن و هەموو شتێک دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە مەیلانە، بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری هەموو ئەو وڵاتانەی، کە ئەو جۆرە هەوڵانەی بۆ درێژ دەبێتەوە،.

___

سەرۆکی پارتێکی سوید: دەبوو پۆلیس بە چەک وەڵامی ئاژاوەگێرانی بدایەتەوە

nusar1

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماری شەڕو پێکدادانەکانی بڵاوکردەوە

nusar1

بەلجیکا: ناوەندی برۆکسل و کۆمەڵەیەک ئێوارەخوانێکیان بۆ سەدان کەس ڕێکخست

nusar1
KDC

FREE
VIEW