KDC

شاندی جولەکە و ئەمەریکا لە ڕیاز: سعودیە زەمینەی ئاساییکردنەوە لەگەڵ “ئیسرائیل” ئامادە دەکات

ئیتامار ئایشنەر، نووسەری ئیسرائیلی، لە گوتارێکدا لە ماڵپەڕی ئیسرائیلی یدیۆت ئەهارۆنۆت، نووسیویەتی، کە شاندێکی 20 کەسی سەرکردەی جولەکەی ئەمەریکا لە سەرتاسەری ئەمەریکاوە سەردانی ڕیاز-ی پایتەختی سعودیەیان کردووە.

شاندێکی نزیکەی 20 سەرکردەی جولەکەی ئەمەریکا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەوە، بەم دواییانە سەردانی ڕیازیان کردووە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شانشینەدا ئەنجامدا، کە لانی کەم شەش وەزیر و نوێنەری باڵای خێزانی شاهانەی سعودیەی تێدا بووە.

سەرکردەکان لەسەر بانگهێشتی سعودیەکان سەردانی ڕیازیان کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی ئیماراتی کرد بۆ برەودان بە پەیمانی ئیبراهیم.

سعودیەکان خەڵکەکەیان بۆ ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل ئامادە دەکەن، ئەوان ئیسرائیل وەک زلهێزێک دەبینن و بە توانای بەرگری لە خۆی لە ناوچەکەدا دڵخۆشن.

“بە سادەیی دانێ، ئەمە سەرسوڕهێنەرە، ئەمە بەشێکە لە داواکاری ئیسرائیل لە ڕوانگەی سعودییەکانەوە، کە بە توانای پاراستنیان لە دوژمنی هاوبەش – ئێران دەبینن. بۆیە من سەرسام نابم ئەگەر لە ماوەی چەند مانگ، یا چەند ساڵێکدا ئاساییکردنەوەی نێوان عەرەبستانی سعودی و ئیسرائیل ببینین”، نووسەر وا دەڵێ.

ڕۆزن کە لەماوەی ڕابردوودا وەک سەرۆکی کڵۆکسی هاوڕێیانی لیکود لە ئەمەریکا خزمەتی کردووە و دۆستێکی شەخسی بنیامین نەتانیاهۆی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنە، گوتی: “شاندی سەرکردە جولەکەکان پێشوازییەکی شاهانەیان کراوە و سعودییەکان لە وڵاتەکەیاندا کاروباری نێوخۆییان هەیە، لە ڕووی ئامادەکردنی زەمینەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا”.

لە ئێستاوە شتی بچووک بەڵام گرینگ هەیە، وەک ڕازیبوون بە تێپەڕاندنی گەشتەکانی ئیسرائیل بۆ ئیسرائیل و لە ئیسرائیلەوە بەسەر سعودیەدا

بە گوتەی ڕۆزن، لە دیدارێکیدا لەگەڵ وەزیرێکی سعودیە کە بەرپرسی کەلتورییە، وەزیر گوتوویەتی، ساڵی دابێت فێستیڤاڵێکی فیلمی لە سعودیە ڕێکدەخات و، ئاماژەی بەوەدا کە خۆشحاڵ دەبێت بە بینینی فیلمە ئیسرائیلییەکان لە فێستیڤاڵەکەیدا.

ئەوان بە تەواوی لەسەر ئیسرائیل بە ئەرێنی قسە دەکەن، من لە وەزارەتەکاندا گەنجەکانی سعودیم بینی و پرسیارم لێ کردن کە خەونیان بە چیەوە بینیوە؟ وەڵامەکەیان ئەوەبوو، کە گوتیان خەونەکەیان ئەوە بوو سەردانی کەنارەکانی تل ئەڤیف بکەن.

ڕۆزن گوتیشی: “ئێمە پێمان وایە سەردانەکەمان بۆ سعودیە دەبێتە بەخشینی یارمەتیدانی سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن بۆ بەردەوامبوون لە یارمەتیدانی بەرەوپێشبردنی ڕێککەوتننامەکانی ئیبراهیم، ئەمە دەرفەتێکی یەکجارە لە ژیاندا و گرینگە کە ئەمریکا بەردەوام بێت لە یارمەتیدان.

___

هەولێر: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە مەراسیمی چلەی کەریم ئەحمەد دەکات

nusar1

بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە سلێمانی ئەنجامدرا

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج رێزلێنانیان پێشکەشی دوو وەرزشوانی سەرکەوتووی کورد کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW