KDC

ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر پێگەو بارەگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستیپێکرد

سۆران حەسەن…
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ژێر ناوی ( ئارن زستان 1 ) لە پارێزگای شرناخ باکوری کوردستان دژ بە پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگەیاند
ئەمەو ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا ئامانج لێی پارتی کرێکارانی کوردستانە بەبەشداری 1550 لە هێزە ئەمنیەکانی جەندرمەو پۆلیس و سەرباز پێکدێت
جێی باسە تورکیا ئامادەنییە دان بەبوونی پارتی کرێکارانی کورستان بێت لەبەرامبەر تورکیا وەک پارتێکی توندرەو مامەڵەی لەگەڵ دەکات بەبیانوو جۆر جۆر نایەوێت چارەسەری کێشەی کورد بکات کە ژمارەیان نزیکەیی 20 ملیۆنە ،هەروەها تائێستا لە تورکیا لە دەستوری ئەو وڵاتەدا دان بە مافی نەتەوەی کورد نانێت وەک گەلی دووەم لە توکیا بە هەموو شێوەیەک لەو راستییە خۆی لادەدات
ئەندامبوونی تورکیالە یەکێتی ئەورپا بەشێکی گرنگی چارەسەر کردنی کێشەی کوردە کەتورکیا ملی بۆنادات تائێستا ئەم پرسە بەهەڵواسراوی ماوەتەوە
جێی باسەپارتی کرێکارانی کوردستان کورتکراوەی پەکەکە لە ساڵی 1978 دامەزراوە،تورکییەکان پەکەکە بە ڕێکخراوێکی جوداییخوازی قەومی ناودەبەن ،بەناوی تیرۆریزم دژی خەڵکی ،ئامانجە سەربازییەکان بەکاردێنن بۆ گەیشتن بە مەرامە سیاسییەکان. ھێزە چەکدارەکانی تورکیا ژمارەیەکی زۆر لە دێکانی کوردستانیان خاپوور کرد و بەمەش بەمەش ژمارەیەکی زۆر کورد ئاوارەبوون. لە ١٩٨٤ەوە کە پەکەکە خەباتی چەکداری دەست پێکردووە، زیاد لە ٣٧٠٠٠ کەس کوژراون لە هەردوولا لەگەڵ زەرەوزیانێکی زۆر لە ئابووری تورکیا .

سەرچاوە:-
ئاژانسەکانی هەواڵ

___

لەسەر تێکەڵکردنی وێنەی لەگەڵ هیتلەر، ماکرۆن سکاڵا تۆمار دەکا

KDC

سوید: لەسەر پەلاماردانی پۆلیس چەند پەنابەرێک سزادران ودوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە

nusar1

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان دیداری لەگەڵ جان فیگەڵ نوێنەری پێشووی یەکێتی ئەوروپا سازدەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW