KDC

بەئامادەبوونی ئەمەریکا کۆبونەوەی ڤینا لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران دەستپێدەکات

سۆران حەسەن..
ئەمڕۆ دووشەممە دوای پێنج مانگ لە هەڵپەساردنی گفتوگۆ نێودەوڵەتی ڤینا لەبارەی بەرنامەی ناوکی ئێران بەئامادەبوونی شاندی ئێران و وڵاتانی تر دەست پێدەکات ،کەلەمانگی شەش بەهۆی سەرکەوتنی لایەنی پارێزگارانی کۆماری ئیسلامی ئیبراهیم رەئیسی گفتگۆکان رواستەبوو هەرچەندە لایەنی دپۆلۆماسی لەو بڕوایان وابوو ،کە نزیک بوون لە ڕێکەوتنی کۆتایی

ئەمەو سەرچاوە ئەورپیەکان ئاماژە بە ئامادەبوونی شاندی ئێران ،چین ،روسیا،ئەڵمانیا ،فەرەنسا،بەریتانیا و ئەمەریکا وابڕیارە دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە دەست بە گفتگۆکان بکەنەوە

لایەنی ئێرانی ڕایگەیاند ڕۆژی دووشەممە گفتوگۆکان لەسەر بوژاندنەوەی ڕێکەوتنی بەرنامە ناوەکییەکەی ساڵی 2015ی لە نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان لە ڤیەننا دەست پێ دەکات
شاندی ئێرانی بەسەرۆکایەتی عەلی باقری کانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ئامانجی یەکەمی تاران لە گفتوگۆکان هەڵگرتنی هەموو سزاکانی دژ بەئێرانە ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی و سەلماندنی سزاکانی سەر ئێران ببێتە ئامانجی دووەمی بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە گفتوگۆکان بۆ ئاسانکردنی بەکارهێنانی زانستیانە بۆ بەرنامەی ناوەکی تارانە لە نێو مافەکانی گەلی ئێران

لایەنی ئەرمەریکا لەزاری جین پساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئیدارەی جۆ بایدن هەڵوێستی خۆی نەگۆڕە سەبارەت بە پرسی بوژاندنەوەی ڕێکەوتنی ناوکی، هاوکات لۆید ئۆستنی وەزیری بەرگری ئەمریکاش گوتی هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئێران گەشبین نەبوون
هەروەهاڕۆبێرت مالی نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ گفتگۆکانی ئێران ڕایگەیاند ئەمەریکا و هاوبەشەکانی هەوڵ ئەدەن کە لایەنی ئێرانی گفتگۆکان بۆ دەستخستنی کات نەبێت تادرێژە بەکارەکانی لە پیتادنی یۆرانیۆم بدات کەئەمە کاردانەوەی تووندی دەبێت

لایەنی ئیسرائیل کە لە نزیکەوە چاودێری گفتگۆکان دەکات پێش دەستپێکردنی گفتگۆکان ڕۆژی یەک شەممە یائیر لابید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گەیشتە ئەوروپا لەگەڵ لایەنی بەریتانیا و فەرەنسا سەبارەت بەنیگەرەنیەکانی ئیسرائیل کۆبوونەوە

هەروەهانەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نیگەرانی خۆی نیشاندا لە بوژاندنەوەی ڕێککەوتنەکە و جەختی لەوە کردەوە کە “ئیسرائیل زۆر نیگەرانە لە خواستی هەڵگرتنی سزاکان و ڕێگەدان بە ملیارەها بۆ چوونە ناو ئێران لە بەرامبەر نەبوونی سنوورداری لەسەر بەرنامە ناوەکییەکە”
سوپای ئیسرائیل بەردەوام لەگەشەپێدانی توانای خۆی بۆ دەست پێکردنی هێرشێکی سەربازی دژی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران ئەگەر گفتوگۆکانی ناوکی ڤیەننا شکستیان هێنا

جێی باسە ئێرانییەکان دەیانەوێت دانوستانەکانی ڤییەنا جەخت لەسەر هەڵگرتنی سزاکان و وەرگرتنی دڵنیایی لە ئەمریکا بکەنەوە کە جارێکی تر لە ڕێککەوتنەکە ناکشێتەوە
لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە لەو شوێنەی کە وەستاوە درێژپێبدەن، هەروەها بڕی بەرهەم هاتووی سەرمایەی گەشەسەندووی یۆرانیۆمی ئێران بزانن
ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لەسەردەمی سەرۆکی پێشوو ئەمەریکا تاک لایەنە لە دانوستانەکان کشایەوە ،بەڵام دوای دەستبەکاربوونی جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوەی دانوستانەکانی بەرنامی ناوکی ئێران ڕاگەیاندبوو ،هەروەهامانگی چواری ئەمساڵ یەکێتی ئەوروپا شەش گەری دانوستانیان بۆ ڕێکەوتن لەسە بەرنامەیی ئەتۆمی ئێران دەستپێکردبوو

سەرچاوە:-
ئاژەنسەکان

___

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هاوکاری پەنابەرە کوردەکان دەکات

nusar1

دەستەكا دەمكی بۆ فیدراسونا نڤێسەرين كوردستانی ل ئەمریكا و کەنەدا ھات راگەھاندن

nusar1

…پاشاژنی ئینگلیز ، 70 حوکم و بەدواچوونێک

nusar1
KDC

FREE
VIEW