KDC

ئەمەریکا لە بارەی پلانێکی تێکدەرانەی ڕووسیا بەرامبەر ئۆکرانیا هۆشداری دەدات

واشتن هۆشداری دا لە پلانێکی ڕووسیا ،کە هەنگاوێکی تێکدەرانە لەلایەن هەندێک هێزەوە ،وەک پاساوێک بۆ ڕووسیا لەبارەی داگیرکردنی ئۆکرانیا بەکاریبێنێت
لەوبارەوە کۆشکی سپی ڕوونیکردەوە ،کەهەنگاوێکی سیاسی بۆ یەکگرتنەوە یاخود گەرانەوە لەلایەن چەند هێزێک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پاساوێک بۆ هێرشی داگیرکاری ڕووسیا بەرامبەر ئۆکرانیا بێت
هەروەها کیف مۆسکۆ تاوانباردەکات کەلەپشت هێرشە ئەلکترۆنییە بێت ،کە ڕۆژی هەینی بۆ سەر وەزارەتەکانی حکومەتی ئۆکرانیا کرا

جەین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە ڕوونکردنەوەی هەواڵگیریدا وتی: “زانیاریمان هەیە کە ڕووسیا پێشتر کۆمەڵێک کەسی ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا”

ساکی، وتیشی: “ئەو هێزانە لە شەڕی شارەکان و بەکارهێنانی تەقەمەنی بۆ ئەنجامدانی تێکدەرانە مەشقیان پێکراوە” لە دژی ئەو هێزەنە ی کە بۆبەرژەوەندیەکانی ڕووسیا کاردەکەن و هەواڵگری ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە ڕووسیا دەتوانێت چەند هەفتەیەک پێش هێرشی سەربازی دەست بکات بە ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنانە کە دەکرێت لە نێوان ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەم و شوباتەوە دەست پێ بکات

دیمتری بسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرێملێن ئەو هەواڵانەی رەتکردەوەو بەبێ بنەماو ناڕاست وەسفی کرد و ڕایگەیاند :هەر گرژیەک و ئاڵوزیەک هەبێت دەتوانرێت لە رێگایی دپلۆماسی و ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەگرتووەکان چارەسەر بکرێت

سایتی فرانس 24بلاوکردەوە ،کەلە دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشە ئەلکترۆنیەکان بۆسەر دەزگاو وەزارەتەکانی ئۆکرانیا هاوپەیمانێتی باکوری ئەتلەسی (ناتۆ)لە هەوڵی ئیمزاکردنی ڕێکەوتنێکی ئاسایشی ئەلکترۆنییە لەگەڵ ئۆکرانیا بەئەنجامی پارێزگارکردن لە هەر هێرشێکی چاوەڕنەکراوی تر دەدات
ئەمەو جێنس سۆلتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند :ناتۆ بە هاوبەشکردنی زانیاریەکان لە ڕووی مەیدانیەوە هاریکاری ئۆکرانیا دەکات
جێی باسە لەدوای هیچ بەرەو پێشچوونێک لە کۆبونەوەکانی ڕۆژانی 10و12ی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا لە سویسرا و کۆبونەوەی ڕووسیاو ناتۆ لە برۆکسل ،پێشبینیەکان بۆ زیاتر ئاڵۆزبوونی کێشەکان دەکرێت و سەرنجیش زیاتر لەسەر هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بە بیانوی هەرای سیاسی و پاشکۆی و گەرانەوەی ئاسایشە بۆ پێش ڕووداوەکان

سۆران حەسەن

___

بۆچوونی کاروان زێباری لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

هونەرمەندی شێوەکار و خۆشنووس مامۆستا عومەر عەلی کۆچی دوایی کرد

nusar1

کۆنگرەی (یەکگرتن سەرکەوتنە) هەمووکوردستانیانی تاراوگەی لە بەرلین کۆکردەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW