KDC

ئەمەریکا: ساڵی 2021 ڕێگری لە نزیکەی 2 ملیۆن پەنابەر کردووە، کە بچنە نێو خاکەکەیەوە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە تۆمارێکی نوێی ساڵی رابردوو، رێگری لە نزیکەی 2 ملیۆن کەس کردووە کە بچنە نێو خاکەکەی و، مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو بە سەرکەوتوویی 180,000 کۆچبەری ڕاگرتووە..

پارتی کۆماری، سەرۆک جۆ بایدن و جێگرەکەی کەمالا هاریسیان بە دروستکردنی قەیرانی مرۆیی بێوێنە تۆمەتبارکرد، بە تایبەتی دوای ئەوەی بایدن بەڵێنی مامەڵەکردنی مرۆیی زیاتری لەگەڵ کۆچبەران دا و، نەگەڕانەوەی ئەو کەمئەندامانەی کە بێ دایک و باوکیان گەیشتوونەتە ئەمریکا، ئەوەش خێرایی کۆچکردنی بۆ ئەمەریکا زیاد کردووە.

گەیشتنی جۆ بایدن بە کۆشکی سپی لەگەڵ بەڵێنی مامەڵەکردنی مرۆڤانەتر بۆ کۆچبەران، بووە هۆی زیادبوونی گەیشتنی کۆچبەرانی تۆمارنەکراو، کە لە هەژاری و توندوتیژی وڵاتەکانیان هەڵهاتوون، کۆچبەران بارێکی مرۆیی و لۆجستی و دارایی بۆ ئیدارەی دیموکراتی لە کۆشکی سپی زیاد دەکات.

ڕۆنا ماکدانیل، سەرۆکی لیژنەی نەتەوەیی کۆماری لە لێدوانێکدا، رایگەیاند، قاچاخچییەکان گەشە دەکەن، لە کاتێکدا بەرپرسانی سنوور ماندوون و کۆمەڵگاکانمان کەمتر پارێزراون.

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەرەتای کۆڤید-19، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد، بەڵام دواتر لە ساڵی 2020دا، خێراییەکە دەستی بە زیادبوون کرد و، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

ژمارەی کۆچبەرانی هاوین جیاوازن لە ژمارەی وەرزەکانی دیکە، زۆر جار کەش و هەوای ناڕێک دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەدوای پەڕینەوەدا دەگەڕێن.

___

“شانێک بەبن باری نیشتمانەوە” لە پەرتووکخانەی کۆنگرێس

KDC

تورکیا دەیان کۆچبەر لە خنکان ڕزگار دەکات

nusar1

بەریتانیا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن بانگهێشتی گەورەترین کۆنسێرتی گۆرانی کوردی کرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW