KDC

سوودەکانی گەڵای غار

سەرەتای دۆزینەوە و گەشەسەندنی گەڵای غار، بۆ ناوچەكانی دەریای نێوەڕاست و فەڕەنسا و ئیتالیا و ئەمەریكای باكور و نێوەراست دەگەڕێتەوە، ئەم درەختە هەمیشە سەوزە و گەڵایەكی بۆنداری هەیە و ڕەنگێكی پیرۆزەیی هەیە، لە ئەنجامی توێژینەوە و تاقیكردنەوەكان لەسەر ئەو درەختە و گەڵاكەی، پزیشكان چەندان پێكهاتەی گرینگیان لە گەڵاكەی دۆزییەوە و، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە گەڵای غار سوودی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

پزیشكان لە دوا توێژینەوەیاندا، گرینگترین سوودەكانی گەڵای غاریان بۆ تەندروستی مرۆڤ و چارەسەری نەخۆشییەكان ئاشكرا كرد، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەكەم: ڕێگری لە نەخۆشی شێرپەنجە دەكات، گەڵای غار تێكەڵەیەكی بێهاوتای دژە ئۆكسید و ئاوێتەی ئەندامییە و بڕێكی زۆر لە پێكهاتە كیمیاییە سوود بەخشەكانی تێدایە، كە یارمەتی لەش دەدەن لە كەمكردنەوەی ڕەگە ئازارەكان، هەروەها لە ڕێگەی ئەم ڕەگە ئازارانەوە خانەی دروستی میوتێشین درووست دەكرێت، كە ڕووبەڕووی خانە تووشبووەكانی شێرپەنجە دەبێتەوە.

دووەم: چارەسەری كۆكە و سەرما دەكات، هەندێك لە گەڵای غار لە كەمێك ئاودا بكوڵێنە و هەوڵبدەن بۆ ماوەی چەند خولەكێك هەڵمەكەی هەڵبمژن، ئەمە یارمەتی حەسانەوەی كۆكە و هەوكردنی سییەكان و هەوكردنی سنگ دەدات.

سێیەم: رێژەی شەكری خوێن رێك دەخات، گلوكۆزی خوێن هەروەها كۆلیسترۆڵ و ئاستی ترایگلیسراید، چەوری سییانی كەم دەكاتەوە، ئەو دژە ئۆكسیدانەی لە گەڵای غار بوونی هەیە، یارمەتی بەرزكردنەوەی ڕێژەی ئەنسۆلین دەدات، بۆیە بە چارەسەرێكی باش دادەنرێت بۆ كەم كردنەوەی ئەنسۆلین و شەكرەی جۆری دوو.

چوارەم: ئازار كەم دەكاتەوە، گەڵای غار چەند ڕۆنێكی گرینگی تێدایە، كە دژی هەوكردن و بە هێزكردنی جوڵەی خوێن و كەمكردنەوەی ئازاری جومگوكان، باداری، فشار و هەوكردنی جومگەكانە.
پێنجەم: یارمەتی كرداری هەرس دەدات، گەڵای غار ڕژێنەكانی هەرس بەهێز دەكات و، یارمەتی تێكشكاندنی تەنۆچكەكانی خۆراك دەدا، بەم جۆرە پرۆسەی هەرس كردن چالاك و ڕێكدەخات و، ڕێگری لە دڵەكزێ و ئاوسان دەكات.
شەشەم: خۆراك بە پێست دەدات، گەڵای غار بڕێكی زۆر لە دژە ئۆكسید و ئاوێتەی پاككەرەوەی تێدایە وەك لیمۆنەنە، لینالول: كە جۆرە كهولێكی كیمیایییە و سوود بە پێست دەگەیەنێ، جیا لەوەیش بڕێكی زۆر ڤیتامین Cی تێدایە، كە گرینگ و پێویستە بۆ پێست.

حەوتەم: یارمەتی چاكبوونەوەی برین دەدا، لەلایەن شارەزایانی گیاییەوە چەند ماددەیەكی گرینگ لە پێكهاتەی گەڵای غار دۆزراوەتەوە، وەو دژە كەڕوو و دژە بەكتریا، یارمەتی چاكبوونەوەی برین دەدەن و ڕێگە لە ڕووشانی پێست دەگرێت.

هەشتەم: سیستمی بەرگری بە هێز دەكات، گەڵای غار سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامین A،C ە و چەندان پێكهاتەی خۆراكی گرینگ و بە هێزی تێدایە، كە سیستمی بەرگری بە هێز دەكات، بە ڕێژەی %77.5 ڤیتامین Cی تێدایە، بڕێكی زۆر دژە ڤایرۆس و بەكتریایشی تێدایە، ئەمانە دەبنە هۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری جەستە و، خڕۆكە سپییەكانی ناو خوێن زیاد دەكەن.

___

ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە

KDC

شاندی ناوەندی سویسرا سەردانی گۆڤاری گوڵان دەکەن

nusar1

ئەمەریکا: دامەزراندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی واشتن

nusar1
KDC

FREE
VIEW