KDC

ئۆکرانیا ،وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕووسیا دوایین گۆرانکاریەکان

سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوە کرد ،کە دروستکردنی ترس ودڵەراوکێ،قسەکردنی زۆر لە بارەی هێرش ڕووسیا ئابووری وڵات بەرەو مەترسی دەبات

سەرۆکی فەرەنسا لەپەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا داوای لەیەکگەیشتن بۆ دامرکاندنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ئۆکرانیان کرد

سێ بەرپرسی ئەمەریکی بۆ ڕۆیتەرز ئاشکرایان کرد ،گوستنەوەی کەلو پەلی پزیشکی و هۆکارەکانی تری چارەسەرکردن بۆ سەر سنوورئاماژەن بە نزیک بوونەوەی هێرشی داگیرکاری ڕووسیا دژ بە ولاتێکی دراوسێی خۆی

ڕووسیا دەستی کرد بەگوستنەوەی موشەکی 400Sبۆ بیلاروس و دەوربەری سنوری ئۆکرانیا،سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوە پرۆژەی دڵنیایی ئاسایشی بۆ ئەورپایان لە بارەی فروان بوونی ئەندامانی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات رەتکردۆتەوە ،بەڵام لە بارەی بوونی هێزەکان و بڵاوەپێکردنی موشەکەکان نزیک سنووری ڕووسیا داوای گفتگۆیان کردووە

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدەمیر زلنیسکی لە کیف داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد ،کە ترس و دڵەراوکێ دروست مەکەن ،لەکاتێکدا وڵاتەکەی هێزێکی زۆر ڕووسیا لە سنوورەکان هەیە
ئەمەو زیلنسکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند :دروستکردنی ترس و قسەکردنی زۆر لەسەر داگیرکاری ڕووسیا بۆ وڵاتەکەی ئابووری وڵات بەرەو مەترسی دەبات

سایتی بی بی سی بڵاویکردەوە :لە کاتێکدا ڕووسیا نزیکەی 100,000 سەربازی لە سنووری ئۆکرانیا کۆکردەوە، زیلینسکی ڕایگەیاندووە ئێستا هیچ هەڕەشەیەکی گەورەتر لەوەی بەهاری ڕابردوو ،لەکاتی کۆکردنەوەی سوپای ڕووسیا لە سەر سنووری وڵاتەکەی نابینێت

لەلایەکی ترەوە لەپەیوەندیەکی تەلەفونی نێوان ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا وڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا داوای لەیەکگەیشتنیان کرد بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکان و مەترسیەکانی ناوچەکە

ئاژانسی دەنگ و باس فەڕەنسا بڵاویکردەوە لە بەیاننامەیەکدا فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە ،کە پەیوەندی تەلەفونی هەردوو سەرۆک «ڕێگە بە لێکتێگەیشتن دەدات لەسەر پێویستی پوچەڵکردنەوەی زۆربوونی هەڕەشەکان ،هەروەها سەرۆک پوتین هیچ نیازێکی هێرشکردنی نیەو ئاشکرای کردووە کە بەدوای ڕووبەڕووبوونەوەدا ناگەڕێت».

سەبارەت بە ئاسایشی ستراتیژی لە ئەوروپا، هەردوو سەرۆک هاوڕابوون لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆکان ،گفتگۆکان هەمەلایەنە یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکالەگەڵ ڕووسیا بێت

لەلایکی ترەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداریدا لە ئەگەری داگیرکردنی ڕووسیا بۆ ئۆکراینا لە مانگی داهاتوودا,هەروەها ئامادەیی دەربری
کە هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بڵاوە پێبکات لەکاتێکدا 8500 لەهێزەکانی خستۆتە ئامادەباشی بۆ وەڵامی هەر هێرشێکی ڕووسیا دژ بە ئۆکرانیا

هەرلەم بارەوە سکای نیوز بڵایکردەوە ،کەلە کۆبوونەوەی برۆکسل، جێنس ستۆلتەنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند، کە بە کۆکردنەوەی سەربازانی ڕووسیا لە سنووری ئۆکرانیا و بیلاروس هۆکارێک بێت ،کە مۆسکۆ پلان بۆ فشار خستنە سەر ڕۆژئاواییەکان دابنێت
ستۆلتنبێرگ ئەوەشی ڕاگەیاند :کە ئەندامانی ناتۆ دەبێت ئامادەبن بۆ شێوەی جیاوازی داگیرکاریەکان ،لەوانە هەوڵێکی کودەتا لە ئۆکرانیا و هێرشی ئەلکترۆنی و هەروەها تێکدانی ئاسایشی وڵات بێت

مۆسکۆ لای خۆیەوە ڕەتی کردەوە کە پلانی داگیرکردنی دراوسێکەی هەبێت، لەکاتێک وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی شەڕی ناوێت

لەپەرەسەندنێکی تر سایتی ئاڕ تی بڵاوکردەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاشکراکردووە کە موشەکە بەرگریەکان و موشەکی دوورهاوێژ و هێزەکانی بەرپەرچ دانەوەی خێرا لە بیلاروسیا بڵاوە پێدەکات

لە بەشێکی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا،هێزێکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی تۆپخانەکانی پاتسیر-ئێس بۆ خاکی بیلاڕووس گواستۆتەوە

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاند سیستەمەکانی پاتسیر-ئێس بە شەمەندەفەر لە خزمەتگوزاری سەربازی رۆژهەڵاتی ڕوسیاوە بۆ وێستگەی باتریخ لە بیلاڕووسیا گواستۆتەوە

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاویکردەوە، هێزی پاتسیر -ئێس کە گەیشتوونەتە بیلاڕووس، 12 ئۆتۆمبێلی جەنگی پێکدێنێت کە هەریەکەیان دەتوانن 12 مووشەکی دژە فڕین هەڵبگرن و بەکار بهێنرێت

سۆران حەسەن

___

ڕاوێژکاری نەمسا دەستی لە کارکێشایەوە

KDC

کۆریایی باکور :-دیالۆگی لەگەڵ ئەمەریکا رەتکردەوە داوای ئاشتی لەگەڵ باشور دەکات

KDC

ئەهریمەن

KDC
KDC

FREE
VIEW