KDC

گۆرانکارییەکانی کێشەی ئۆکرانیا و ڕووسیا

ڕووسیا مانۆڕی سەربازی لە دەریای ڕەشدا دەکات

ئامادەکاری بۆ مانۆڕێکی دیکەی سەربازی فراوانی نێوان ڕووسیا و بیلاڕووس لە 10 بۆ 20ی مانگی دوو، مانۆڕی سەربازی سەربازانی ئۆکرانیا و ڕاهێنان لەسەر چەکی دژەتانک و موشەکی مامناوەند، کە لەلایەن ناتۆوە دابینکراوە.

مانۆری سەربازی ئەمەریکا لە 24ی مانگی یەک بۆ 11ی مانگی دوو بەردەوامە، بەریتانیاش داوا دەکات، هاوشێوەی ڕووسیا، ناتۆ هێزەکانی لە ئەوروپا بڵاوە پێبکات.

سەرۆکوەزیرانی ئیستۆنیا ڕایگەیاند: وڵاتانی ئەوروپا دەبێت بە ئاگابن لە هەر جوڵەیەکی ڕووسیا، هەر ڕووسیاش دەتوانێت ئاڵۆزییەکان خاو بکاتەوە و، کۆتایی بەم کێشانە بێنێت.

سەرچاوەکان بۆ گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا ڕۆژ بە ڕۆژ پێشهاتی نوێ و گۆڕانکاری کەم بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە دەبیسترێت، لە پاڵ مانۆڕی سەربازی لە دەریای ڕەش، سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە بوونی چەندین کەشتی سەربازی ڕووسیا لە دەریاکەدا دەکەن.

تۆڕی هەواڵی ئاڕ تی، بڵایکردەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، سەبارەت بە ڕاپۆرتی میدیایی خۆرئاواییەکان لە هەمبەر ناردنی هێز بۆ سنووری ئۆکرانیا و تۆمتبارکردنی ڕووسیا، میدیایی خۆرئاواییەکان گەیشتوونەتە لوتکەی شێتی، ڕووسیا شەڕی ناوێت، ئەو هەواڵەنەش کە باس لە داگیرکاری ئۆکرانیا دەکەن، ڕاست نییە، تەنیا ڕووسیا بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات و، ئەو مانۆڕە سەربازییانە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری ڕووسیا و هاوپەیمانەکانیەتی لە بەرانبەر گرژییەکانی ناوچەکە.

لە 10 تا 20ی مانگی دوو، مانۆڕی مەشقە هاوبەشەکانی ڕووسیا و بیلاڕووسیا، بە ناونیشانی پاکێجەکانی یەکێتی 2022-بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا هێزە بەشداربووەکان مەشقیان پێ دەکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییە دەرەکییەکان.

لەلایەکی دیکەوە سوپای ئەمەریکا مەشقی سەربازی بەرفراوانی دەستپێکردووە، لە کاتێکدا گرژیی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا زیاتر بووە.

لەمبارەوە سکای نیوز بڵاویکردەوە، کە زیاتر لە 100 فڕۆکەی شەڕکەر، کە پێشکەوتوترین فرۆکەی جەنگی ئێف-35ن بەشداری دەکەن، مەشقەکان بە بە ئاڵای سوورەوە دەکەن.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا، جگە لە ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکە جەنگییەکان، زیاتر لە 3000 سەربازی ئەمەریکا بەشداری مەشقەکان دەکەن و، ڕاهێنانەکان لە بنکەی هێزی ئاسمانی نیلیس لە نێڤادا بەڕێوەدەبرێن، کە ناوچەیەکی ببیابانی فراوانی هەیە.

ڕاهێنانەکان بێ وێنەن، چونکە یەکخستنی تاکتیکی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا و هاوپەیمانە سەرەکییەکانی وەک بەریتانیا و ئوسترالیا نیشان دەدەن.

لەم ڕاهێنانانەدا جێگای سەرنجە، کە فڕۆکە جەنگییەکان هەر جارێک بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بە ئاسمانەوەن، واتە ڕاهێنانی فڕۆکەوانەکان بۆ ئەنجامدانی جۆری مەودا درێژە،
جگە لە فڕۆکەی ئێف-35، هێزەکانی ئەی-10 و هەلیکۆپتەرەکانی ئێم ئێچ-60 بەشدارن و، بۆمبڕێژی زەبەلاحی بی-52یش بەشداری مەشقەکان دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە کایا کالاس، سەرۆکوەزیرانی ئیستۆنیا، داوای لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا کرد، کە بە ئاگابن لە پێشنیارەکانی ڕووسیا و فریو نەخۆن و، دەڵێت مۆسکۆ بە تەنیا دەتوانێت گرژییەکان پوچەڵ بکاتەوە، کالاس دووپاتیکردەوە کە لە گفتوگۆدایە بۆ بەهێزکردنی هێزەکانی ناتۆ لە ولاتەکەیدا، وەک بازدەرێک و ئیستۆنیا پێشوازی هێزێکی فرە نەتەوەیی لە هێزەکانی ناتۆ دەکات.

تۆڕی هەواڵی یۆرۆ نیوز، بڵاویکردەوە ئیستۆنیا چەندین مووشەکی دژەتانکی جاڤلینی ئەمەریکی بۆ ئۆکرانیا ڕاوانەکردووە، بۆ ئەوەی لە ئەگەری هێرشکردندا یارمەتی بەرگریکردنی لە خۆی هەبێت و، ڕەزامەندی ئەمەریکاشی بۆ وەرگرتنی ئەو هەنگاوە بە دەستهێناوە.

بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێشنیاری کرد، کە هاوشێوەی ڕووسیا، ناتۆ هێزەکانی لە ئەوروپا بڵاوبکاتەوە.

لەمبارەوە نووسینگەی سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو پێشنیارە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی فەرماندە سەربازییەکانی ناتۆدا بکرێت، دەتوانێت ژمارەی ئەو سەربازە بەریتانیانە دوو هێندە بکات، کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بڵاو کراوەتەوە و، چەکی بەرگری بۆ ئیستۆنیاش دابین بکات.

سۆران حەسەن

___

پەنابەرە ئۆکرانییەکان لەگەڵ خۆیاندا 28 هەزار ئاژەڵی ماڵیان بۆ ئەڵمانیا هێناوە

nusar1

سوید :لەسەدا 59هاوڵاتیان پشتگیری وڵاتەکەیان بۆ ئەندامێتی ناتۆ دەکەن

nusar1

ئەڵمانیادا حیزبی سۆشیال دیموکرات بەجیاوازییەکی کەم سەرکەوتنی بە دەستهێنا

KDC
KDC

FREE
VIEW