هەریەکە لە ژاپۆن و کۆریای باشوور رایانگەیاند کە کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی تاقی کردووەتەوە و ئیدانەى ئەو هەوڵەشیان کرد.
سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ژاپۆن، ماتسونۆ هیرۆکازو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد کە مووشەکەکە لە بەرزایی دوو هەزار کیلۆمەتر لە کۆریای باکوور ٣٠ خولەک و ٨٠٠ کیلۆمەتری بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن بڕیوە.ماتسونۆ هیرۆکازو باسی لەوە کرد کە ئەوە حەوتەمین مووشەکە کۆریای باکوور تاقی کردبێتەوە و رایگەیاند ”پێمانوایە مووشەکەکە مەودا مامناوەند یان مەودا درێژ بووە و کەوتووەتە دەرەوەی ناوچەی ئابووریی نیشتمانیی تایبەت بە ژاپۆن”.راشیگەیاند ”مووشەکە بالیستییەکان و ئەوانی پێشتر هەڕەشەن بۆسەر وڵات و ناوچەکەمان. بەیانی ناڕەزایی لە بارەی تاقیکردنەوەکان ئاراستەی سەرکردایەتی پیونگیانگ کراوە”.سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ ئاماژەی بەوە کرد کە کارەکانی هەڵسەنگاندنی زیانی ئەگەری کەشتی و فڕۆکەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامە و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆدەبێتەوە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکە.لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوورەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە کۆریای باکوور کاتژمێر ٠٧:٥٢ خولەک بە کاتی ناوخۆ لە ناوچەی جاگانگ-ەوە مووشەکەکانی بەرەو دەریای ژاپۆن ئاراستە کردووە.هاوکات هێزەکانی ئەمریکا لە زەریای هیندی- زەریای هێمن (USINDOPACOM) لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە تاقیکردنەوەکە، کۆریای باکووری ئیدانە کرد و داوای لێکرد خۆی لە چالاکی تێکدەرانەی سەقامگیریی بە دوور بگرێت.لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ”ئەگەر ئەو رووداوە بەو شێوەیە هەڵبسەنگێنین کە راستەوخۆ هەڕەشەی بۆسەر کارمەندانی ئەمریکا، ناوچەکە و هاوپەیمانانی دروست نەکردووە، ئەوا بەردەوام دەبین لەسەر چاودێریی کردنی رەوشەکە”.لە لایەکی دیکەوە لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیدا، سەرۆکی کۆریای باشوور، مون جای-ئین رایگەیاند ”تاقیکردنەوەکەمان ئیدانە کردووە کە ئاشتیی و سەقامگیریی لە نیمچە دوورگەی کۆریا خستووەتە مەترسییەوە’
سەرچاوە skynewsarabi