KDC

سوید:زانیاری هەڵەو چەواشەکارانە بەرامبەر ڕفاندنی منداڵانی موسڵمان بڵاوکراوەتەوە

لینا هالینگرین، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، هەفتەی رابردوو زانیاری هەڵە و چەواشەکارانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، کە گوایە منداڵانی موسڵمان لەلایەن خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕفێنراون.

هالینگن لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیویەتی: “پێویستە کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپرسیارێتی زیاتر بگرنە ئەستۆ لەهەمبەر ئەو بابەتانەی لەسەر پلاتفۆرمەکانیان بڵاودەکرێتەوە، پێویستە پێکەوە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی زانیاری هەڵە و چەواشەکارانە بکەین، من هەموو کەس بانگێشت دەکەم بۆ ئەوەی هەموو زانیارییەکان بپشکنن”.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئامرازێکی گەورەن و ڕۆڵی گرینگ لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیدا دەبینن، بەڵام یەکێ لە خراپیەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، مەترسی بڵاوبوونەوەی زانیاری هەڵەیە.

جێی باسە، هەفتەی رابردوو، موسڵمانانی پەنابەری سوید لە چەند گرووپێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هێرشیان کردبووە سەر سوید و بەوە تۆمەتباریان کردبوون، بە زۆر منداڵانی سوید لە دایک و باوکیان دەسێندرێن و لە ماڵە کافرەکاندا نیشتەجێ دەکرێن و گۆشتی بەرازیان دەرخوارد دەرێ و فێری خواردنەوەی کهولیان دەکەن

___

نرخی یەک بەرمیل نەوت سەرو 118دۆلاری تێپەڕاند

nusar1

هاووڵاتییەکی کورد لە سێدارە دەدرێت

KDC

کۆنفدراسیۆن پێشوازی و پشتیوانی لە بڕیارەکەی بەریتانیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW