فایزه‌ر داوا ده‌كات پێكوته‌كه‌ی بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن چوار ساڵیش به‌كاربهێنرێت
كۆمپانیای ده‌رمانی فایزه‌ری ئه‌مریكی و كۆمپانیای بایۆنتێكی ئه‌ڵمانی، داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا كردووه به‌مه‌به‌ستی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بۆ به‌كارهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا بۆ منداڵانی خوار پێنج ساڵ.
له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ئه‌و دوو كۆمپانیایه ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌هۆی پێویستی كوتانی منداڵانی خوار پێنج ساڵه‌وه به پێویستیان زانیوه داوای رێگه‌پێدان بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسین بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له ئه‌مریكا یه‌ك ملیۆن 600 هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن چوار ساڵ تا ئێستا تووشی كۆرۆنا بوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فایزه‌ر-بایۆنتێك له داواكارییه‌كدا پێشنیازیان كردووه رێگه‌بدرێت دوو دۆز ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن شه‌ش مانگ بۆ پێنج ساڵ به‌كاربهێندرێت.
بڕیاریشه ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا له 15ی شوباتدا بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه، كۆببێته‌وه.
تاقیكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی ده‌رمانیش بۆ به‌كارهێنانی سێ دۆزی ڤاكسین له‌سه‌ر منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ به‌رده‌وامن.