KDC

ئۆکرانیا ،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا

پۆتین و بایدن، ئێوارەی شەممە پەیوەندی تەلەفونی ئەنجام دەدەن

دیمتری دیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرملین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، ئێوارەی شەممە هەردوو سەرۆک، پەیوەندی تەلەفونی ئەنجام دەدەن،
هەروەها دیسکۆڤ گوتی، کە داوایەکی نووسراو لەلایەن ئەمەریکاوە لەوبارەوە نێردراوە.

لەوبارەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: لە پێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان و درێژەدان بە هەوڵی دیپلۆماسی، سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ شەممە، پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام دەدا.

ڕۆژی هەینیش سەرۆک ئەرکانەکانی هێزەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا، پەیوەندی تەلەفونیان ئەنجام داوە،
گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیش لە نێوان سەرۆک ئەرکانی گشتی ڕووسیا، ڤالێری گراسیمۆڤ و جەنەراڵ مارک میللی، سەرۆک ئەرکانی هێزەکان ئەمەریکا ئەنجام درا و، باسی کێشە و گرژییەکانی ئۆکرانیا و ئاسایشی نێودەوڵەتی کراوە.

جێی ئاماژەیە، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی هاوشێوەش لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، کە تێیدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر کۆمەڵێ کێشەی ئەمنی کرد بوو.

وەزیری بەرگری ڕووسیا، سێرجی شۆیگو و بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا، ڕۆژی هەینی لە مۆسکۆ کۆبوونەوە، ڕۆژێک دوای ئەوەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ و لەگەڵ ئیلیزابێث تراس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.

سایتی ئاڕتی ڕووسی، بڵاویکردەوە، لە گفتوگۆکانیاندا پێشکەوتنێکی کەم بە دیکراوە، هەردوولا پابەند بوونیان بە هەڵوێستی پێشوویان لە بارەی گرژییەکانی ئۆکراینا دووپاتکردەوە.

وڵاتانی باڵتیک بە دوای پڕ چەککردنی زیاتر لە ترسی پەرەسەندنی گرژیەکان لەگەڵ رووسیا

سەرکردەکانی سێ وڵاتی باڵتیکی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، کە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆن، داوای پشتگیری سەربازی زیاتر دەکەن، بە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ ڕووسیا، کە هەوڵی داگیرکردنی ئۆکرانیا دەدا.
سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا و لاتیڤیا و سەرۆکی لیتوانیا گەیشتنە بەرلین بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شولتز، کە بارودۆخەکەیان زۆر بە قورسی وێناکرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، داوای لە هاوڵاتیانی ئەمەریکا کرد، دەستبەجێ ئەو وڵاتە بە جێبهێڵن و ڕەچاوی ئەو بابەتانە بکەن، بارودۆخ لە ناکاو خراپتر دەبێت، دواتر کاتی ئەوەنابێت هاوڵاتیانیان دەرباز بکەن.
بەریتانیا هاتەپاڵ داوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە داوای لە هاوڵاتیانی کرد دەستبەجێ ئۆکرانیا بە جێبهێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، هاوڵاتیانمان پێویستە ئۆکرانیا بە جێبهێڵن، تا ئێستا کە هۆکارەکانی گەشتکردن لە بەردەستن.

ژمارەی هاوڵاتیانی بەریتانیا لە ئۆکرانیا بە چەند هەزار کەسێک دەخەمڵێندرێن.

ڕووسیا بەردەوامە لە نکۆڵیکردن لە هەر پلانێکی داگیرکردنی ئۆکرانیا و، دەنگۆکانی ڕۆژئاواش بە هیستریا ناوزەند دەکات.

ڤلادمیر پۆتینیش ڕایگەیاندووە: ڕووسیا ئامادەکاری بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پێشنیارە ئەمنیانەی کە لەلایەن ئەمەریکا و ناتۆ دەخرێنە ڕوو دەکات.

پلانی ڕووسیا بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا لە ئاسمانەوە و، دواتر بۆ هێرشی زەمینی دەڕوات،
جیک سلۆڤیان، بەرپرسی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، پلانی ڕووسیا لە بارەی پەلکێشی بۆ سەر ئۆکرانیا ئاشکرا دەکات.

ناوبراو ئاماژە سەرەتاییەکان بۆ هێرشی ئاسمانی، وەک هێزێکی کاریگەر بۆ لە نێوبردنی هێزی بەرگری و دژەفڕۆکە و داڕمانی ورەی هێزەکان، ئیدی دواتر هێزی زەمینی دەست پێدەکات، ئامانج لە هێرشەکە شاری کییڤ پایتەخت دەبێت، دواتر شارەکانی دیکەی ئۆکرانیا دەگرێتەوە، بەڵام هیچ کاتێ بۆ ئەو هێرشە دیار نەکراوە، بەڵام کاتی هێرشەکان زۆر نزیک بووەتەوە.

سلۆڤیان دووبارە داوای لە ئەمەریکییەکان کرد، کە بە زووترین کات ئۆکرانیا جێبهێڵن، چونکە مۆسکۆ بە دوای بەهانە، یا کارێکی چەواشەکارانەدا دەگەڕێ بۆ ئەوەی ئۆکرانیا داگیربکات.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، سولیڤان گوتی: هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، ناچنە شەڕ لە دژی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لە ژێر فەرمانی هاوپەیمانێتی ناتۆدان.

جێی ئاماژەیە، سەرکردەکانی ڕۆژئاوا چەند هەفتەیەکە هۆشداری ئەوەیان داوە کە ڕووسیا ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە و، نزیکەی 100 هەزار سەربازی لە دەووروبەری سنووری ئۆکرانیا کۆکردووەتەوە.

لە بەرانبەردا هەردوو لایەنی ئەمەریکی و ڕووسی، لە مانۆڕی سەربازی و پەلکێشکردنی چەکی قورس و، کەشتییە جەنگییەکان بۆ ناوچەکە بەردەوامن.

لای خۆیەوە، هێزەکانی ئاسمانی ئەمەریکا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: فڕۆکەی ستراتیژی ئەمەریکاB 52 ، ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتووەتە بەریتانیا بۆ ئامادەکارییەکانی مانۆڕی سەربازی، کە ڕاهێنانێکی پێشتر پلان بۆ داڕێژراو لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆ بووە.

بە گوێرەی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا لە ئەوروپا، موشەکەکان لە بنکەی مینۆت لە باکووری داکۆتا، کە بنکەی هێزی ئاسمانی بەریتانیایە لە دووری 150 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای لەندەن جێگیربوون، بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی فڕۆکە و موشەکەکان نەکرد.

هەروەها هێزی دەریایی ئەمەریکا، ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، کە چوار کەشتی جەنگی ئەمەریکای بۆ بەشداریکردن لە مانۆڕی دەریایی، رەوانەی دەریای نێوەڕاست کردوون.

ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە، گەیشتنی شەش کەشتی جەنگی بۆ دوورگەیی کرم ڕاگەیاند، کە بۆ بەشداریکردن لە مانۆڕی سەربازی داهاتووە لە دەریای ڕەش، کە هاوسنوورە لەگەڵ باشووری ئۆکرانیا.

سۆران حەسەن

___

ڕیزبەندی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

nusar1

جنێف :-کردنەوەی نوسینگەیی نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا کێشەی دبلۆماسی لێدەکەوێتەوە

KDC

تورکیا دێ ل ئێک ژ مەزنترین گوندێن بەرواری بالا ئۆپەراسیۆنەکا زەمینی کەت

KDC
KDC

FREE
VIEW