KDC

پرۆفایلی ئەتلەتیکۆ مەدرید

ئەتلەتیکۆ مەدرید، یەکێ لە یانەکانی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانیایە، بنکە و شوێنی یاریگای یانەکە دەکەوێتە شاری مەدرید، ئەم یانە بەشدارە لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیای ناسراو بە لالیگا، یانەکە لە ڕۆژی ٢٦ نیسانی ١٩٠٣ لەلایەن سێ خوێندکاری باسکی، کە لە مەدرید دەژیان دامەزرا.

یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ، یاریگای تایبەتی یانەکەیە، کە شوێنی ٦٨،٤٥٦ هاندەر دەبێتەوە، ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ١٩٠٣، لەلایەن سێ خوێندکاری باسکی، کە لە مەدرید دەژیان دامەزرا، بیرۆکەی دامەزراندنی یانەکە لەوە سەری هەڵدا، کە ئەو سێ خوێندکارە ئەو یانە نوێیەیان بە جێگرەوەی یانەی منداڵییان، ئەتلەنتیکۆ بیلباو دەهاتە پێش چاو.

پێشتر دامەزرێنەرەکانی یانەکە، تەنیا یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیای ١٩٠٣ بە چاوی خۆیان بینی بوو، لە ڕوانگەی بە دەستهێنانی نازناوەکانی لالیگا، ئەتلەنتیکۆ ناوی لە سێیەم یانە دێت لە دوای یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا.

یانەکە بووەتە براوەی دە جار خولی یانەکانی ئیسپانیا، لە ساڵی ١٩٩٦، یانەکە خول و جامی شای ئیسپانیای بەیەکەوە بردەوە. یانەکە دە جار بووەتە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و، دوو جاریش جامی سوپەری ئیسپانیای بە دەستهێناوە.

لە ساڵانی، ١٩٧٤، ٢٠١٤ و ٢٠١٦ یانەکە پلەی دووەمی لە چامپیۆنز لیگ بە دەستهێناوە.
لە ساڵانی ٢٠١٠، ٢٠١٢ و ٢٠١٨ یانەکە بووەتە پاڵەوانی خولی ئەوروپا، هەروەها لە ساڵانی ٢٠١٠، ٢٠١٢ و ٢٠١٨ بووەتە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەورووپا.

درێسی یانەکە لە سوور و سپی هێڵدار پێکدێت، هەروەها بە شۆرتێکی شینەوە، لەگەڵ گۆرەوییەکی شین و سوور، ئەم ڕەنگی درێسە لە وەتەی ساڵی ١٩١١ بەم شێوەیە ماوەتەوە. ساڵی ٢٠٠٣، فلیپی شەشەمی ئیسپانیا، بە شێوەی فەخری/شانازی، کراوەتە سەرۆکی یانەکە.

ئەتلەنتیکۆ مەدرید، پێشتر خاوەندارییەتی هاوبەشی لە یانەی ئەتلەنتیکۆ دی کالکەتای دەکرد لە هیندستان، ئەو یانەیە لە خولی سوپەری هیندی یارییان دەکرد و، دووجار بوونە پاڵەوانی خوولەکە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٧، ئەتلەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە پشتگیریکردن و خاوەندارییەتی هاوبەشی یانەکە کشایەوە.

جامی ئیسپانیا دە جار: ١٩٣٩–٤٠, ١٩٤٠–٤١, ١٩٤٩–٥٠, ١٩٥٠–٥١, ١٩٦٥–٦٦, ١٩٦٩–٧٠, ١٩٧٢–٧٣, ١٩٧٦–٧٧, ١٩٩٥–٩٦, ٢٠١٣–١٤ جامی ئیسپانیا پلە دوو یەک جار: ٢٠٠١–٠٢ جامی شای ئیسپانیا دە جار: ١٩٥٩–٦٠, ١٩٦٠–٦١, ١٩٦٤–٦٥, ١٩٧١–٧٢, ١٩٧٥–٧٦, ١٩٨٤–٨٥, ١٩٩٠–٩١, ١٩٩١–٩٢, ١٩٩٥–٩٦, ٢٠١٢–١٣ جامی سوپەری ئیسپانی دوو جار: ١٩٨٥, ٢٠١٤ جامی پاڵەوانەکانی ئیسپانیا (یاری نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئیسپانیۆل) یەک جار: ١٩٤٠–٤١ جامی سەرۆک یەک جار: ١٩٤٧ جامی ئێڤا دوارت یەک جار: ١٩٥١ جامی کۆپا دی لا لیگا دوو جار: ١٩٨٤, ١٩٨٥ جامی پاڵەوانەکانی یوفا یەک جار: ١٩٦١–٦٢ جامی یۆرۆپا لیگ سێ جار: ٢٠٠٩–١٠, ٢٠١١–١٢, ٢٠١٧–١٨ جامی سوپەری یوفا سێ جار: ٢٠١٠, ٢٠١٢, ٢٠١٨ جامی کیشوەرەکان یەک جار: ١٩٧٤ هەروەها لە ئێستادا و لە خولی ئیسپانی، یانەکە بە دۆخێکی خراپدا دەڕوات، لە ٢٣یاری خولەکە ٣٩خاڵی بە دەستهێناوە و لە پلەی پێنجەمی خولی ئیسپانی دێت.

___

ئەڵمانیا : یارییەکی دۆستانە لە نێوان دوو تیپی تۆپی پێی کوردی بەڕێوەدەچێت

nusar1

هەر کۆچبەرێک لە لیتوانیا بگەرێتەوە بڕە پارەیەکی پێ دەدرێت

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پێداویستی قوتابخانە کوردییەکانی دەرەوە دابیندەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW