ڕاپۆرتە میدیاییەکان لەبارەی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ترسێکی لە نێوان خوێندکارانی بیانی ئەو وڵاتە دروستکردووە و، زۆربەی وڵاتان هاوڵاتیانیان ئاگادار کردووەتەوە، کە لە پێناو پاراستنی گیانیان ئۆکرانیا بەجێبهێڵن، بەڵام هەندێک لەو خوێندکارانە ئەوەیان بەلاوە ئەستەمە.
75,605 خوێندکاری بیانی لە ئۆکرانیا بە ڕەگەزە جیاوازەکان هەیە، بە گوێرەی ئامارەکانی ساڵی 2021 کە لەلایەن هەواڵی کۆلێژەوە بڵاو کراوەتەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی نەتەوە بیانییەکان دێن بۆ بە مەبەستی خوێندن لەو وڵاتە.
محەمەد سەعد ئەلتەلیکی خوێندکاری ئەندازیاری مەدەنی لە زانکۆی نیشتمانی ئۆدیسە، خۆی لە ڕیزی ئەوخوێندکارانەیە کە بڕیاریانداوە دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
محەمەد سەعد، کە خوێندکاری ئەندازیاری مەدەنی بووە لە زانکۆی ئۆدیسە، لە ئێستادا لە فڕۆکەخانەیەکی تورکیایە و ئامادەکاری دەکات بگەڕێتەوە مەغریب و، توانی ئۆکرانیا بەجێبهێڵێت، ئەو بە ماڵپەڕی هەواڵی کۆچبەرانی گوت: “بڕیارم دا بگەڕێمەوە، چونکە نامەوێت ببمە قوربانی شەڕی نێوان هەردوو وڵات، بەڵام نازانم چارەنووسی من چییە سەبارەت بە خوێندنەکەم، لە ساڵی ڕابردوومدا دەبێت توێژینەوەی دەرچوون تەواو بکەم و، پێشکەشی لیژنەی بکەم، هیوادارین لە ڕێگەی تایبەتمەندی ئۆنلاینەوە مافی تەواوکردنی ئەو شتانەمان پێبدەن”.
زانکۆکان گریمانەی جەنگ رەت دەکەنەوە و هەڕەشەی دەرکردن لە قوتابییە ئامادەنەبووەکان دەکەن
زۆرێک لە خوێندکارانی ئەو وڵاتانەی کە ئامۆژگاری هاوڵاتیانیان کردووە ئۆکرانیا بەجێبهێڵن، وەک ئەڵمانیا و هۆڵەندا و ئەمەریکا و مەغریب و ئەوانی دیکە و، وڵاتی ئۆکرانیایان جێهێشتووە، هەڕەشەی دەکردنیان لە خوێندن هەیە، سەعد، لەوبارەوە گووتوویەتی، کە زانکۆ هەن، هەڕەشەی دەرکردنیان لە خوێندکاران کردووە، ئەگەر ئەو وڵاتە جێبهێڵن و ئامادەی وانەکان نەبن.
عیماد خوێندکارێکی میسرییە کە لە شاری ئۆدیسای ئۆکرانیا بۆ خوێندنی پزیشکی دەخوێنێت، ئەو لە ئێستادا ناتوانێت ئۆکرانیا بەجێبهێڵێت، چونکە ئەو مافی کوتانی نییە، سەرەڕای وەرگرتنی دوو ژەم، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە، زانکۆکەی هەڕەشەی دەرکردنی ئەوان دەکات، ئەگەر بڕۆنەوە وڵاتەکانیان و، بەرپرسانی ناو زانکۆکەش خوێندنیان بە رێی ئۆنلاین قبوڵ نەکردووە، بۆیە ئیستا ئەوان لە دۆخێکی سەختدان.
گوتیشی: “دواتر لە هەموو جۆرە زیانێک ڕزگار نابین، دۆخەکە بە تەواوی لە ناو ئۆکرانیادا بە ترس و بۆشایییەکی سەیر لە شەقامەکاندا هەیە.
کۆرۆنا و کوتان لەڕێگەی جێهێشتنی ئۆکرانیا بوەستێت
ڕێککارەکانی کوتان دژی کۆرۆنا لە ئۆکرانیا، تا ڕادەیەک بۆ بیانییەکان ئاڵۆزە، بە گوتەی محەمەد سەعدی خوێندکاری مەغریبی، بۆ وەرگرتنی کرێی بێ بەرامبەر، پێویستە سەرەتا فایلێک ئامادە بکرێت و بدرێتە فەرمانگەی باج، دواتر دەتوانرێت کوتان وەربگیردرێت، بەڵام ئەوە تاکە کێشە نییە لە ئۆکرانیا، بەڵکو خوێندکارانی بیانی تووشی کێشەی دیکەش دەبنەوە.
لەنێویشیاندا عیماد باسی لەوە کردووە، کێشەکە ئەوەیە کە دوو دۆسەی کوتانی کۆرۆنایان لە ناو زانکۆدا وەرگرتووە، بەڵام لە ماوەی یەکەم ژەمی کوتاندا هیچ بەڵگەیەکیان بۆ نەکردوون، کە ئەوە پشتڕاست بکاتەوە، لە وەزارەتی تەندروستیش تۆمار نەکراون، بۆیە ڕێگرییان لێکراوە.
سەعد، ئەوەشی روونکردووەتەوە، کە سەرسام بووە بە چارەنووسی سەدان مەغریبی کە دوێنێ لە فڕۆکەخانەی ئۆدیسە، بینیونی ڕێگریان لێکراوە، چونکە پاسپۆرتی کوتانیان نەبووە.
لەم هەلومەرجەدا خوێندکارانی بیانی زۆر نیگەرانن لەوەی، کە هاوڵاتیانی ئۆکرانی و ئەوروپی دەتوانن لە حاڵەتی جەنگدا بە ڕێگای جۆراوجۆری گواستنەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ وڵات بڕۆن، لە کاتێکدا خوێندکارانی بیانی تەنیا بە فڕۆکە دەتوانن بگەڕێنەوە، لەوەش بە جۆرەها شێوە رێگرییان لێ دەکەن و رێوشوێنەکانی کوتانیان لەسەر گران دەکەن.