KDC

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی میونشن دەکات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،‌ 2022/2/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداريكردن له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، ده‌گاته‌ ئه‌ڵمانيا.

سایتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا، كه‌ ڕۆژانى 18 تا 20ى شوبات ده‌خايه‌نێت، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان ده‌بێت.

جێی باسە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە 58مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەشداری دەکات، کە پار ساڵ بە هۆی ڕێککارەکانی کۆرۆنا کۆنفرانسی میونشنیش نەکرا، بەڵام ساڵی 2020 سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری کردبوو.

هەروەها سایتی دی ڤی، بڵاویکردەوە، کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، ئەمڕۆ (پێنج شەممە 17ی شوباتی 2022)، بە سەرۆکایەتی شاندی ئەمەریکا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە، بەرەو ئەڵمانیا دەچێت، تا بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بکات.

وابڕیارە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی و هاوبەشەکانیان، جەخت لەسەر هەڵوێستی یەکگرتووی خۆیان لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا بخەنە ڕوو، بەڵام دیارنییە کە ئایا سەرۆکی ئۆکرانیا و شاندی ڕووسیا بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن.

سۆران حەسەن

___

واشنتن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ڕێپێوانێکیان دژ بە ئێران بەڕێوەبرد

nusar1

پۆڵەندا ترسی لە بەکارهێنانی پەنابەرە ئۆکرانییەکان لەلایەن باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە هەیە

nusar1

بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە سلێمانی ئەنجامدرا

KDC
KDC

FREE
VIEW