KDC

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی زمانی دایک ئیتڵاعات لێپرسینەوە لە چالاکوانێکی زمانی کوردی دەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی زمانی دایک، ئیتڵاعات لێپرسینەوە لە چالاکوانێکی زمانی کوردی دەکات

چەند ڕۆژێ پێش رۆژی جیهانی زمانی دایک، یەکێ لە چالاکوانی وێژەیی ناسراو و مامۆستای زمانی کوردی لە شاری ئیلام، لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە بانگکراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

بە گوێرەی هەواڵی هەنگاو، مەیسەم خوڕانی، شاعیر، نووسەر و چالاکوانی وێژەی کورد، لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئیلام بانگکراوە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بانگکرانی مەیسەم خوڕانی لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی زمانی دایک و، بە بۆنەی چالاکییەکانی ئەو چالاکوانە وێژەییە لەو بوارەدا بووە.

مەیسەم خوڕانی لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا یەکێ بووە لە کاریگەرترین چالاکوانانی فەرهەنگی لە بواری وێژەی کوردی منداڵان و مێرمنداڵان لە پارێزگای ئیلام، هاوکات خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی شیعرییە کە چاپ و بڵاوکراونەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، مەیسەم خوڕانی پێشتریش چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هۆی گوتنەوەی وانەی زمانی کوردی و ڕاگەیاندنی کەمپەینی خێرخوازانە بانگکراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

___

جۆرەکانی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا

nusar1

فواد حسێن تووشی کۆرۆنا بوو

KDC

سیناتۆرێکی ئەمەریکی داوای تیرۆرکردنی پۆتین دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW