KDC

دوو ئەندامی نۆژین لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دەستگیرکران

ژن و مێردێکی ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، هاوکات لەگەڵ لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک و، لە کاتی بڵاوکردنەوەی پۆستەری تایبەت بەو ڕۆژە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستگیر کران.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دووشەممە 21ی 2ی 2022 ژن و پیاوێک بە ناوەکانی واران محەمەد نەژادی تەمەن 30 ساڵ و، پەیام میری تەمەن 36 ساڵ، کە هەردووکیان خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی سنەن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، لە یەکێ لە شەقامەکانی سنە دەستگیر کران.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەیام میری و هاوژینەکەی واران محەمەد نەژاد، ئەندامی چالاکی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژینن و، لە کاتی بڵاوکردنەوەی پۆستەر و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، لە شەقامەکانی شاری سنە و، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە دەستگیر کراون.

جێی باسە، کاتژمێر 10ی ئەمشەو و پاش 4 کاتژمێر لێپرسینەوە، ئەو دوو ئەندامەی ئەنجوومەنی نۆژین ئازاد کراون.

ئەنجوومەنی نۆژین یەکێ لە ئەنجوومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی پارێزگای سنەیە، کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە، وەک سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە، لقی هەیە و چالاکی دەکات.

زارا محەممەدی بەرپرسی ئەو ئەنجوومەنە، پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئێستا لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە سزای بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات

___

هەر کەسێک کڕین و فرۆشتن بە کارتى بایۆمەترى دەنگدانەوە بکات سزاى توند دەدرێت

KDC

ئەمەریکا پشتگیری دانوستانی لایەنە کوردیەکان لە ڕۆژئاوە دەکات

KDC

نەمسا سەبارەت بە سیاسەتی پەنابەران دژی پێشنیاری ئەڵمانیایە

KDC
KDC

FREE
VIEW