KDC

ئەمەریکا و ئەوروپا بڕیاری سزادانی ڕوسیایان دەرکرد

جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا گورزی یەکەم سزاکانی سەر ڕوسیایی بەهۆی بڕیاری تاک لایەنی بۆ سەربەخۆی هەردوو هەرێمی دۆنتیسکی و لۆهاساکی سەربە ئۆکرانیا ڕاگەیاند
سەرۆکی ئەمەریکا بە هەمەهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکان و هاوبەشەکانیان گورزی یەکەم لە سزاکانیان ڕاگەیاند و، لەئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیا دا ئەوا گورزی تری توندتر و خێرا کە چاوەڕوانی گورزی سەربازیش دەکرێت بەدواوەبێت
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە سزاکان دوو گەورە بانکی و بەرپرسە بالاکان ڕوسیا و هەروەها پێوانەکانیش بۆ بڕینی بەشێک لە ئابووری ڕووسیا لە سیستەمی دارایی جیهانی دەگرێتەوە
ئەمەو بایدن گڵۆپی سەوزی بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی لە ئۆستۆنیا لاتیڤیا و لیتوانیا دەرکرد ،
هەروەها وڵاتانی ڕۆژئاواش بە سزاکانیان گورزێکی تر لە بەرژەوەندیە ئابورییەکانی ڕوسیا دەدەن
سزاکانی یەکێتی ئەوروپا کەسایەتیەکان و لایەنەکانی ڕووسیا دەگرێتەوە
ئەڵمانیا پرۆژەی گازی نۆرد سترۆم دووی هەڵپەسارد و بەوەش گورزێکی ئابوری گرنگی لە ڕوسیا گرت و ڕوسیاش لەوبارەوە هەڕەشەی بڕینی گاز سروشتی لە ئەوروپا دەکات
هەروەها سزاکانی یەکێتی ئەوروپا ئەندامانی پەرلەمانی ڕوسیا کە دەنگیان بە سەربەخۆی دۆنتیسک و لۆهانساک دا و بانکەکان و بەرژوەندیە ئابوریە گەورەکانی ڕوسیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەگرێتەوە

هەرلەم بارەوە سایتی بی بی سی بڵاوی کردەوە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن سزای بەسەر پێنج بانک و سێ گەورە بازرگانی دەوڵەمەندی روسیا سەپاند
ئەمەو جۆنسۆن لەبارەی گۆرانکاریەکانەوە ڕایگەیاند :کە جوڵەکانی ڕووسیا داگیرکاری نوێی لە ئۆکرانیا دەبێت ، ئاماژە بە داگیرکاریەکی پێشتری ساڵی 2014 دەکات، کە ڕووسیا دورگەی کریمی بەروسیاوە لکاندەوە.
سەرۆک وەزیران لەبەردەم پەرلەمانتاران وتی « بەریتانیا دەبێت ئامادەکاری بۆ قەیرانێکی لەوە فراونتر خۆی ئامادەبکات
جۆنسۆن هەڕەشەی توندکردن و فروانکردنی سزاکان گەر دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزتربێت لەوانە داگیرکردنی کییڤ بەدواوە بێت
جۆزێف بۆرێڵ ڕێکخەری کاروباری دەروەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە بەکۆی دەنگ کۆمەڵەسزایەکیان دژی روسیا گرتۆتەبەر ،کە زیانێکی زۆر بەر ئابوری ڕوسیا دەکەوێت
لەبارەی ڕێکەوتنی مینسک تایبەت بەهەردوو هەرێم بۆرێڵ وتی «ڕێکەوتنی مینسک تەواو بەهۆی بڕیاری یەک لایەن بۆ سەربەخۆی ئەو هەرێمانە ،لەبەرامبەری هێرشی ئەلکترۆنی ،کە چاوەروانکراوە ئەوا تیمێکی شارەزا بۆ هاوکاری ئۆکرانیا دەنێرین

ئەمەو ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا ئەمڕۆ جەختی لە پرۆژە پێشنیاری دڵنیایی ئاسایشی ئەوروپا کردەوە و ڕایگەیاند کە چالاکییە سەربازییەکانی ناتۆ و ناسەقامگیرکردنی سیستمی کۆنتڕۆڵکردنی چەک مەترسیی لەسەرمان دەبێت ،ئێمە بارودۆخی دژواری نێودەوڵەتی و ئەو مەترسیانەی کە هەیە ، لەوانەشە ناسەقامگیرکردنی سیستەمی کۆنتڕۆڵی چەکی ناتۆ و چالاکییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا دەبینین

لە کۆتایی وەک پێشتر پێشنیاری دیالۆگی ڕاستەوخۆ و ڕاشکاوانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ کێشە ئاڵۆزەکان دوپاتکردەوە

سۆران حەسەن

___

nusar1

سویسرا: شاندی هاوبەشی کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکانی سویسرا بەشداری لە زنجیرە سیمیناری ژن پێشڕەوی ئازادییە دەکەن

nusar1

بانگەوازێک بۆ کوردستانیانی بەریتانیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW