KDC

پڕۆفایلی جێرارد پیکێ

جیرارد پیکێ لەدایکبووی ٢ی شووباتی ١٩٨٧. یاریزانی پڕۆفیشنالی تۆپی پێ ئیسپانییە کە یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا دەکات لەھێڵی بەرگری٠

بەرلەوەی یاری بۆ بارسێلۆنا بکات ناوبراو یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بووە. پیکێ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی جیھانیی ٢٠١٠ی فیفا و جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ بردۆتەوە.

جیرارد پیکێ سەرەتای یاریکردنی لەگەڵ تیپی لاوانی یانەی بەرشلۆنە دەستپێکرد بەردەوامبوو تا ساڵی ٢٠٠٤، لەو ساڵەدا پەیوەندی بەیانەی مانچیستەر یونایتد کرد تاساڵی ٢٠٠٨ بەردەوامبوو، لەوماوەیەدا ١٢یاری ئەنجامدا بەڵام ھیچ گۆڵێکی تۆمارنەکرد. لەرۆژی ٢٠٠٦/٨/٤ بەشێوەی خواستن پەیوەندی بەیانەی ڕیال زەرەگۆزا کرد یەک ساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوامبوو ٢٢یاری ئەنجامداو ٢گۆڵی تۆمارکرد. لەرۆژی ٢٠٠٨/٥/٢٧پەیوەندی بەیانەی بەرشلۆنەوە کرد و تا ئێستاش لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوامە، تائێستا ٢٢١یاری ئەنجامداوە و ١٩گۆڵی تۆمارکردووە. لەوەرزی ٢٠٠٢–٢٠٠٣ پەیوەندی بەھەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ خوار تەمەن ١٦ساڵی کرد تاساڵی ٢٠٠٤بەردەوامبوو لەوماوەیەدا ٧یاری ئەنجامداو ٢گۆڵی تۆمارکرد، ھەر لەو ساڵەدا جیرارد پیکێ لە ھەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار تەمەن ١٦بەرزکرایەوە بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ خوار تەمەن ١٧ساڵی و تاساڵی ٢٠٠٦بەردەوامبوو لەوماوەیەدا ٨یاری ئەنجامدا و ٣گۆڵی تۆمارکرد، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦بەرزکرایەوە بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار تەمەن ١٩ساڵی و تاساڵی ٢٠٠٧بەردەوامبوو لەوماوەیەدا ٨یاری ئەنجامدا و ٣گۆڵی تۆمارکرد دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧بەرزکرایەوە بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار تەمەن ٢٠ساڵی و تاساڵی ٢٠٠٨بەردەوامبوو لەوماوەیەدا ٥یاری ئەنجامدا و ١گۆڵی تۆمارکرد، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨بەرزکرایەوە بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار تەمەن ٢١ساڵی و تاساڵی ٢٠٠٩بەردەوامبوو و ١٢یاری ئەنجامداو ١گۆڵی تۆمارکرد، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩بەرزکرایەوە بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئیسپانیا و تائێستاش بەردەوامە و ٨١یاری ئەنجامداوەو پێنچ گۆڵی تۆمارکردووە. جیرارد پیکێ بۆ ھەڵبژاردەی کەتەلۆنیاش یاری کردووە و ٩یاری ئەنجامداو بەڵام ھیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە

ساڵەکانی یاریکردن بۆھەڵبژاردەی یەکەمی ئیسپانیا 

٢٠٠٩ (١٣یاری) (٤گۆڵ
٢٠١٠ (١٦یاری) (بێ گۆڵ)
٢٠١١ (٨یاری) (بێ گۆڵ)
٢٠١٢ (١١یاری) (بێ گۆڵ)
٢٠١٣ (١١یاری) (بێ گۆڵ)
٢٠١٤ (٦یاری) (بێ گۆڵ)
٢٠١٥ (٨گۆڵ) (بێ گۆڵ)
٢٠١٦ (٥یاری) (١گۆڵ)

خولی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی مان یونایتد لەوەرزی ٢٠٠٧–٢٠٠٨
چامپیۆس لیگ لەگەڵ یانەی مان یونایتد لەوەرزی ٢٠٠٧–٢٠٠٨
خولی ئیسپانی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لەوەرزەکانی ٢٠٠٨–٢٠٠٩، ٢٠١١–٢٠١٢، ٢٠١٤–٢٠١٥، ٢٠١٥–٢٠١٦
جامی سوپەری ئیسپانی لەگەڵ یانە بەرشلۆنە لەساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٣، ٢٠١٦، ٢٠١٨
چامپیۆس لیگ لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لەساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥
جامی سوپەر ئەوروپی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لەساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥
مۆندیالی یانەکان لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لەساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥
مۆندیالی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا
یۆڕۆی ٢٠١٢ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا

___

وتاری شفا بارزانی لە پەرلەمانی کەنەدا

nusar1

پەیامی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان

KDC

پڕۆفایلی نەیمار داسێلڤا

nusar1
KDC

FREE
VIEW